28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆژی 11خه‌رمانان/ 2 سێپتا‌مبر/ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له تاوانێکی سامناک‌دا خوێنی ده‌یان که‌س له دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و گونده‌یان رشت.
هێزه په‌لامارده‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمانده‌یی حاجی مه‌عبوودی و موراد قه‌ناری به ده‌م رێگای چوونیان بۆ قارنێ هه‌ر کوردێکیان وه‌به‌ر چاو هات بێلێپرسینه‌وه کوشتیان. تا ده‌گه‌نه ناو دێ 6 که‌س به‌مجۆره ده‌کوژن که سیانیان مناڵی به‌ر به‌رغه‌ل بوون. پاش گه‌یشتنیان به ناو دێ خه‌ڵکه‌که له گۆره‌پانی گونده‌که کۆده‌که‌نه‌وه. له گه‌ڵ کۆوه بوونی خه‌ڵکه‌که په‌لامار ده‌به‌نه‌سه‌ریان. ده‌س له که‌س ناپارێزن و ژن و پیاو و پیر ومنال وه‌به‌ر ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستاین ده‌که‌وێ سه‌ره‌تا به سه‌رنێزه سه‌ر و گوێلاکی دێننه خوارێ و سینگ و ورگی هه‌ڵده‌دڕن و پاشان به لێدانی چه‌ن فیشه‌ک له جه‌سته‌ی، کۆتایی به ژیانی دێنن. له‌م تاوانه درندانه‌یه‌دا کتێبی پیرۆز به هێند نه‌گیرا و پیاوی ئایینییش نه‌بوێردرا. مه‌لای ئاوه‌دانیی که پێیوایه په‌لامارده‌ران رێزی قورعان و مێزه‌ری سپی ده‌گرن،له کاتێکدا قورعان به‌ده‌ست تکا له فه‌رمانده‌ی هێزه په‌لامارده‌ره‌که ده‌کا کوشتاره‌که رابگرن،خۆی به‌ر هێرش ده‌که‌وێ ، ده‌یگرن و گۆشاوگۆش سه‌ری ده‌بڕن و قورعانه‌که‌ی ده‌ستیشی له خوێن نوقم ده‌که‌ن. له‌و تاوانه‌دا زیاتر له 60 مرۆڤی سڤیلی کورد پێکه‌وه له چه‌ند ساتێکدا کوژران. ئه‌و روداوه و بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌کانی به راده‌ی رووپێوی بڵاو بوونه‌وه‌که‌ی، کوردستانی هه‌ژاند. بۆ وه‌چه‌ی راپه‌رین رووداوی وا، تراژیدیا بوو.تاوانی له‌وچه‌شنه له پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئاخونده‌کان، یه‌که‌مجار بوو ده‌خوڵقا. به‌ڵام به‌و نموونه‌یه کۆتایی نه‌هات. له گۆندکانی قه‌ڵاتان، ئیندرقاش، سه‌وزێ،کانی مام سه‌ید و چه‌ن شوێنیکی دیکه راست له چه‌شنی ئه‌و تاوانه دووباره و چه‌ند باره کرانه‌وه و له پرۆسه‌ی سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و ساڵانه‌دا، بووه دیارده‌یه‌ک. سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه دژه مرۆڤییانه، هه‌رگیز بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی نه‌بوونه رووداوێکی جێ سه‌رنج و بایه‌خ. قارنێ و ده‌سته‌خۆشکه‌کانی بوونه تراژیدیای له بیر کراوی کورد. هۆکاری ئه‌وه‌ش له لێکدانه‌وه‌ی گه‌وره دا بۆ دوو هۆی سه‌رکیی نێوخۆیی و ده‌ره‌کیی ده‌گه‌رێته‌وه.له‌به‌ستێنی نێوخۆیی‌دا رووداوه یه‌ک له دو‌ای یه‌که گه‌رمه‌کانی کوردستان و ئێران،گه‌رمه‌ی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی له‌دژی کورد،هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئێران- عێراق،کرچ و کاڵیی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی، نه‌بوونی ئامرازه‌کانی پێشکه‌وتووی گویزانه‌وه‌ی هه‌واڵ، و له به‌ستێنی نێونه‌ته‌وییدا،گوێ ئاخنینی ده‌وڵه‌تان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حاند پرسی کورد و نه‌یامه‌تییه‌کانی، دابڕاویی کوردستان له دنیای ده‌ره‌وه و گه‌مارۆ درانی به چه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری دوژمن و نه‌بوونی دۆستی ستراتیژی، نه‌گه‌یشتنی زانیاری به ده‌ره‌وه، لاوازی کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌هێزیی ده‌وڵه‌ت وه‌ک تاکه ئه‌کته‌ری گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌که‌ییانه بوون که ئه‌و تاوانانه‌ی به بێده‌نگی هێشته‌وه. ئه‌م فاکته‌رانه له هه‌ناوی ئه‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا بوون که پێیده‌گوترا جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و شه‌ری سارد و دابه‌شبوونی جیهان به دوو که‌مپی سه‌ره‌کیی ، بێده‌ره‌تانی نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کان و قوربانییکرانیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و سه‌روه‌ریی ره‌های ده‌وڵه‌ت،سیما سه‌ره‌کییه‌کانی پێکده‌هێنا. ئایا رووداوه‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ و شوێنه‌کانی دیکه، تاوانگه‌لی کت‌وپڕ و دابڕاو له سیسته‌می سیاسیی و ره‌فتاری سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بوون؟ ئایا تاوانی ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌یاخییه‌کان له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بوون؟ ئه‌و بار‌و دۆخه چی بوو ئه‌و تاوانانه‌ی تیا خوڵقا؟ ئایا تاوانه‌که‌ی قاڕنێ و تاوانه‌کانی هاوچه‌شنی به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به ژینۆساید داده‌نرێن؟ کێ به‌رپرسیاری ئه‌و تاوانانه‌یه؟ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ک له پاسداره‌کانی ئه‌و ده‌م و تیۆریسیه‌نه‌کانی ئیستای کۆماری ئیسلامی له باس له روداوه‌کانی ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئاخونده‌کان،حه‌ولیان داوه تاوانه زه‌ق و دیاره‌کانیان به بارودۆخی نائاسایی سه‌ره‌تای شۆرش، پاساو بده‌ن. یه‌کێک له‌و که‌سانه محمد رضاجلایی پوره که له‌و سه‌رده‌مه‌دا فه‌رمانداری مهاباد بوو و به بکوژی 59 لاوی ئه‌و شاره به کۆمه‌ڵ، ناسراوه. بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌و پرسیارانه ده‌بێ دوو مه‌ودای مێژوویی و دیار( مشخص) ی ده‌سه‌ڵاتی حاکم له ئێران‌دا له سه‌ر پرسی کورد راڤه بکرێ. له چاوخشانێکی خێرا به‌سه‌ر هه‌ر دوو مه‌ودای مێژوویی و دیار دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و تاوانانه به رووداوگه‌لی کت‌وپڕ و دابڕاو له‌یه‌ک و له سیسته‌می سیاسی و ره‌فتاری سیستماتیکی ده‌سه‌ڵاتی حاکم ناخوێندرێنه‌وه.له مه‌ودای مێژوویی‌دا حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێران،خاوه‌ن کارنامه‌یه‌کی ره‌شن له کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خوڵقاندنی تاوانی هاوشێوه‌ی قارنێ. هه‌رکام له‌وان بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد و ئاسمیله‌کردن و تواندنه‌وه‌ی کورد له بۆته‌ی میلله‌تی ئیران دا، ده‌یان کۆمه‌ڵکوژیی وه‌ک: هێرشه‌که‌ی سه‌ر قه‌ڵای دمدم، موکری قڕان، قه‌لاچۆی عێلی مه‌نگوڕ و قه‌لاچۆی لوڕه‌کانیان ئه‌نجام داوه.هه‌ر به هه‌مان ئامانج و ستراتیژیی ده‌ستیان داوه‌ته گۆڕینی سیمای دیمۆگرافی کوردستان،تاڵان‌کردنی سامان و دارایی نه‌ته‌وه‌یی کورد، راگوێزانی زۆره‌ملیی ، دزینی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان،قه‌ده‌خه‌کردنی زمان و جلوبه‌رگ و کلتووری نه‌ته‌وه‌یی و توندکردنی هه‌زاران کورد له چاڵه‌ره‌شه‌کانیان تا کۆتایی ژیان. له مه‌ودای دیاردا، ئه‌م فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه ده‌یسه‌لمێنن که تاوانه‌کانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ و هتد،تاوانگه‌لی رێکخراو و فه‌رمیی کۆماری ئیسلامی و به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی و پرۆسه‌ی سه‌رکوت و په‌لاماری نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان:1- ئه‌و تاوانه پاش ده‌رچوونی حوکمی جیهادی خومه‌ینی د‌ژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد خوڵقا و به‌شێک بوو له پرۆسه‌ی به‌رێوه بردنی ئه‌و حوکمه شه‌رعییه‌ی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسیی ئه‌و ده‌می ده‌وڵه‌تی ئیران.2- هێزی خوڵقێنه‌ری تاوانه‌که، گرووپی یاخی له ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، هێزێکی ناسراو و به‌شێک له هێزی چه‌کداری فه‌رمیی ئه‌و کاتی ده‌وڵه‌ت بوو.3- خوڵقێنه‌رانی تاوانه‌که تووشی هیچ لێپرسینه‌وه و سزایه‌ک نه‌بوون، به‌ڵکوو خه‌ڵاتی مادیی و مه‌عنه‌ویش کران.4- هیچ ناوه‌ندێکی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت تاوانه‌که‌ی مه‌حکوم نه‌کرد و حه‌ولی پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌دا.5- هاوچه‌شنی ئه‌و تاوانه به ماوه‌ی جیاواز له ژماره‌یه‌ک گوندی دیکه‌ی کوردستان له لایان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه رووی دایه‌وه.6- تاوانه‌که له کاتی شه‌ر و تێکهه‌ڵچوونی مه‌یدانیی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کورد رووی نه‌دا، یان کوشتارگاکه نه‌که‌وتبووه نێوان به‌ره‌ی شه‌ری دژبه‌رانه‌وه.7- تاوانی کوشتنی کورد درێژه‌ی کێشا و له پاش ئه‌و رووداوه‌وه به ماوه‌ی 10 ساڵ، پۆل پۆل مرۆڤی سڤیلی کورد،له په‌لاماری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا کوژران، به دیلیی ئێعدام کران، یان له ئه‌شکه‌نجه‌گاکاندا به حوکمی قانوون ئێعدام و له سێداره‌دران. پاکسازییه‌کانی ئاخوند خه‌ڵخاڵی و حاکم شه‌رعه‌کانی دیکه‌ی رێژیم له کوردستان به‌شێک له‌و تاوانانه بوون. سیمای سه‌ره‌کی ئه‌و باردۆخه‌ی تاوانی قارنێی تیا خوڵقا، بریتی بوو له بزاوتێکی رێک‌وپێکی سیاسیی و سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و کپکردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگێکی جیاواز و سه‌رکوتی هه‌ر داوایه‌کی ره‌وا و له ره‌گه‌وه ده‌رهێنانی هه‌ر به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک له پێناو سه‌پاندنی سیسته‌می تووتالیتاری و سڕینه‌وه‌ی دییه‌کان و یه‌کره‌نگ کردنی هه‌مووان له ناو ئوممه‌تی ئیسلامی ئێران و پارێزگاریکردن له سیسته‌می ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ئێران. ئه‌وه‌ی له‌م ستراتیژییه‌دا له نێوان شا و خومه‌ینی دا به جیاواز خۆی ده‌نواند، جێ‌گۆرکێی نێوان میلله‌ت و ئۆممه‌ت بوو. ئه‌وه که ئایا تاوانه‌که‌ی قارنێ و گونده‌کانی دیکه، به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌چنه خانه‌ی ژینۆسایده‌وه یان نا، پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌ی پتر ده‌کا. به‌ڵام هه‌ر له جێ‌دا هێندێک له توخمه‌کانی ژینوساید له‌و تاوانانه‌دا به روونی ده‌بێنرێن.له ماده‌ی دووی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌خه‌کردنی ژینۆساید(1948) دا ئه‌و تاوانانه‌ی به ژینۆساید ده‌ناسرێن خاڵ به خاڵ به‌مجۆره دیاریی کراون:1- کوشتاری به کۆمه‌ڵی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌تی نه‌ژادیی،ئیتنیکی، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.2- حه‌ولدان بۆ سڕینه‌وه‌ی زمان و له ناوبردنی کلتووری نه‌ته‌وه‌یی حه‌شیمه‌تێک( گرووپێکی مرۆڤی).3- ژێر گوشار هاویشتنی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت، به ئامانجی له ناوبردنی.4- رێگریی له زاو و زێی حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت،به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له ئامرازه نائاساییه‌کان.5- راگوێزانی زۆره ملیی به کۆمه‌ڵی به‌شێک یان ته‌واوی حه‌شیمه‌تێک له سه‌ر خاکی باووباپیرانی. ژینۆساید به‌ژماره‌ی قوربانییه‌کاندا ناناسرێته‌وه و گرینگ‌ترین خاڵێ که ژینۆساید له باقی تاوانه‌کان جیاده‌کاته‌وه، بریتییه له ئامانجی تاوانه‌که. هه‌ر له مادده‌ی دووی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا هاتووه که: ژینۆساید کرده‌یه‌که بۆ له ناوبردنی به‌شێک یان ته‌واوی حه‌شیمه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیکی، نه‌ژادی یان مه‌زهه‌بی.دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، دابه‌شکه‌ران و داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌رگیز به ئاشکرا و راشکاو باسی ئامانجی له ناوبردنی کوردیان نه‌کردوه. به‌ڵام به پلان و پیلان و کرداری رێکخراو و سیستماتیک شێلگیرانه وه‌دووی وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه که‌وتوون. له مێژووی هاوچه‌رخدا و له بڕانه‌وه‌ی شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و دامه‌زراندنی ته‌رتیباتی تازه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ملاوه،له سیاسه‌ت و یاسا، یان له پراکتیکی هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا، ئه‌م ئامانجه به ره‌هه‌ندی فیزیکی،کلتووری و ئابووری،حه‌ولی وه‌دیهاتنی دراوه.کاتێ له 1923دابه پێی رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان کوردستان جارێکی دیکه دابه‌شکرایه‌وه،له حاڵێکدا هه‌ر به‌شێکی کوردستان خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تێک،که‌چی ئه‌و نیشتمان و دانیشتوانه له‌ت له‌تکراوه به نه‌بوو دانران و ته‌نانه‌ت ناوێکیان لێنه‌برا. له‌ترکیای نوێی که‌مالیسته‌کاندا به پێی قانوون، کوردستان و کورد به نه‌بوو دانراون. ماده‌ی 301 قانوونی بنه‌ڕه‌تی ترکیا(ده‌ستوور) که له 20 ئاوریلی 1924 په‌سند کراو تائیستا کاری پێده‌کرێ، به راشکاوی و بێته‌فسیر هه‌ڵگرتن ده‌ڵێ: هه‌رکه‌سێک له ترکیا ده‌ژی ترکه. له ئێرانی ره‌زاخانیش دا کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک حه‌ولی تواندنه‌وه‌ی درا. له پاش شکانی شۆرشه‌که‌ی سمکۆی مه‌زن،عه‌لی ده‌شتی له مه‌جلیسی شورا رایگه‌یاند له ئێران‌دا کێشه‌یه‌ک به ناوی کێشه‌ی کورد نییه و کورده‌کان خۆیان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز نازانن و خۆ به ئیرانی داده‌نێن. ئێرانییه‌کان هه‌میشه کوردیان به قه‌ومێکی ئیرانی و لقێک له فارس داناوه و ئاماده‌ی قبوولی ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بوون و زمانی کوردییشیان به گویشێک له زمانی فارسی واته زاراوه‌یه‌کی فارسی داناوه. ره‌زاخان بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد له هیج تاوانێک د‌ژ به کورد نه‌پرینگایه‌وه. محه‌مه‌د ره‌زای کوری هه‌ر ئه‌و رێچکه و رێبازه‌ی گرته‌به‌ر و خۆمه‌ینی و داروده‌سته‌که‌شی بوونه میراتگریان. ده‌وڵه‌تی عێراق له کاتی دروستکردنییدا، به‌رعوده‌کرا مافه کلتورییه‌کانی کورد بپارێزێ. به‌ڵام هیچکات نه‌یانپاراست و له ساڵی 1963ه‌وه‌پرۆسه‌ی ژینۆساید و ته‌عریب و کۆمه‌ڵکۆژیی کوردیان گرته به‌ر و سه‌ره‌نجام گه‌یاندیانه ئه‌نفال و کیمیبارانی کوردستان. له سووریا به ئامانجی تواندنه‌وه‌ی کورد، ئیستاش ناسنامه به مرۆڤی خۆ به کوردزان نادرێ و ته‌عریبی کوردستان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. له کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی پێشووش کوردیان وه‌ک ئاردی ناو دڕک پڕش و بڵاو کرد. هه‌رچۆنێ بێ و به‌هه‌ر پێوانه‌یه‌ک تاوانه‌که‌ی قارنێ و ئیندرقاش و قه‌ڵاتان و کانی مام سه‌ید و سه‌وزێ،کۆمه‌ڵکوژیی بوون. کۆمه‌ڵکوژیی کۆماری ئیسلامی د‌ژ به حه‌شیمه‌تێکی تایبه‌ت؛ د‌ژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد.ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌م به‌و هۆکارانه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه به بێده‌نگی به سه‌ر کۆماری ئیسلامییدا تێپه‌رین،ئه‌مرۆ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی به جۆرێ گۆڕاوه که ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانی نه‌ته‌وه بنده‌ست و بێده‌وڵه‌ته‌کانی وه‌ک کورد ره‌خساوه. له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ده‌کرێ فایله تۆزگرتووه‌کانی تاوان و کۆمه‌ڵکوژیی ده‌وڵه‌ته‌سه‌ره‌ڕۆیه‌کان هه‌ڵدرێنه‌وه و بکه‌رانیان راپێچی دادگا بکرێن. هه‌ر به‌م پێیه ده‌کرێ و ده‌شێ فایله له بیرکراوه‌کانی قارنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و سه‌وزێ و کانی مام سه‌ید و ئیعدامی به کۆمه‌ڵی 59 لاوه‌که‌ی مهاباد بژێندرێنه‌وه؛ به‌ڵگه پێوه‌ندیداره‌کانیان کۆبکرێنه‌وه ، رێکبخرێن و بخرێنه به‌ر ده‌ستی ناوه‌ند و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کانی لاگیری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌ربینگی دامه‌زراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه پێوه‌ندیداره‌کانی پێ بگیرێ و بکرێنه کیفر خواستی کورد له سه‌ر کۆماری ئیسلامی و بریارده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه. پارتی ئازادی‌ی کوردستان،بایه‌خێکی گه‌وره به‌م پرسه و به کۆکردنه‌وه‌ی دیکۆمێنته‌کانی تاوانه‌کانی کوردقڕان و کۆمه‌ڵکوژیی کورد ده‌دا. مانیفێستی ئازادی‌ی کوردستان، پرۆگرامی پارتی ئازادی‌ی کوردستان له دوایین مادده‌ی دا به‌مجۆره له‌م بابه‌ته ده‌دوێ: پارتی ئازایی کوردستان زانیاری و دیکۆمێنته‌کانی تاوانه‌کانی کوردقڕان و ژینۆسایدی کورد و تاڵانی سامان و داراییه‌کانی کۆ ده‌کاته‌وه، رێکیان ده‌خا و له کات و هه‌لی له باردا بۆ پێکهێنانی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ بژاردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ته گیانی و ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌کان، به‌رپرسایه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌رعۆده‌ی بناسێ،تێده‌کۆشێ.02/09/2007







