په یامی کۆمیته ی ناوه ندی پارتی ئازادی کوردستان
به بۆنه هاتنی 26سه ر ماوه رزی
هۆنراوه یه ک له لایان کاک ڕه وه زی خۆشه ویست
(نووسه ری هۆنراوه كه:كاك ڕه وه ز )
به ڕيزانی خۆشه ویست کاک ڕه وه زی به ڕيزو خۆشه ویست هۆنراوه یه کی جوانی بۆناردوین
وه بۆیه ئيمه ش پيمان خۆشبووبیخه ینه سه ماڵپه ڕه که مان
وه بۆیه بۆدیتینی ئه وهۆنراوه یه ی کاک ڕه وه فه رموون
ده قه ی هۆنراوه که بخووێننه وه کلیک له سه ر دريژه ی بابه ت داگرن
كاك ڕه وه ز زۆرسوپاستده كه م برای به ڕێزم بۆناردنی ئه وبابه ته خۆشه ت
هه والێك له كومیته ی ئوروپای پارتی ئازادی كوردستان پێمان ڕاگه یاندرا كه ئیمیلی كومیته ی ده ره وه ی پارتی ئازادی كوردستان به ده ستی نه یارانی هاك كرا
بۆیه پێتان ڕاده گه یه نین شته كانتان به م ئیمیله بومان مه نێرن
پارتی ئازادی كوردستان كومیته ی ئوروپا
رێوره‌سمی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی ئازادیی کوردستان به ده‌نگ
رێوره‌سمی ده‌سپێکی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی ئازادیی کوردستان به ده‌نگ
| فه رمووئه م هه واڵه داگره | |
| 1. didari.newan.rebe.. | |
| فه رمووئه م هه واڵه داگره | |
| 2. serdani.PAK.bo.sazmani.xebat..strong> |
بینه رانی خۆشه ویست ئاگه دارده که ینه وه بۆناردنی شته کانتان به م ئادرێسه بینێرن
چاوه ڕوانی پێشنیا رو ڕاوبۆچونه كانی ئێووه ی به ڕێزداین
بۆئه وه ی بتوانن ڕاسته و خۆ قسه مان له گه ڵ بكه ن ده توانن بێنه ژووری دیووه خانی كوردستانی ئێران له سه ر
پاڵتالك
دیاری ماڵپه ڕی هه واڵنێر بۆئێووه بۆداگرتنی ئه م دیاریه ئێره كلیك بكه ن
پێش ئه وه ی دیارێكه داگرن زمانێك هه ڵبژێره
سه‌ردانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
له پارتی ئازادیی کوردستان له ڤییه‌ن

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چی وای له ناسری ره‌زازی كردووه بیر له هاوسه‌رگیری بكاته‌وه له دوای مه‌رزیه، هونه‌رمه‌ند ره‌زازی گوتی: من هیچ كاتێك مه‌رزیه له‌بیر ناكه‌م، بۆ ماوه‌ی سی ساڵ به‌یه‌كه‌وه ژیاوین و دایكی سێ مناڵمه و هه‌رگێز له یادیدیش ناكه‌م، مه‌رزیه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی من له باره‌ی هونه‌ری و كۆمه‌ڵا یه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام ژیان وایه كه‌س دوایی كه‌س نامرێ، من بیرم له‌وه‌ش نه‌كردبوو كه جارێكی تر هاوسه‌رێكی دیكه هه‌ڵبژێرم به‌ڵام ئه‌مه قسمه‌ت بوو، به‌ڵام له هه‌مان كات هه‌ستم به بۆشاییه‌ك له ژیانمدا ده‌كرد و من لێره به ته‌نیام و منداڵه‌كانم له ده‌روه‌ی وڵات ده‌ژین، من بۆ ئه‌وه ژن ناهێنم كه چێشتم بۆ ئاماده بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانم له كاری هونه‌ریم دانه‌برِێم و بتوانم زیاتر خزمه‌تی گه‌ڵه‌كه‌م بكه‌م، هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكیش ناتوانێ كاری هونه‌ری بكات ئه‌گه‌ر هاوكارێكی نه‌بێت، ئه‌و كچه‌ی كه به‌م نزیكانه ده‌بێته هاوسه‌رم خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه.
هونه‌رمه‌ند ره‌زازی به نیازه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی كورد چه‌ند ئاهه‌نگێك به‌م بۆنه‌یه له وڵاتی فه‌رنسا، هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا بگێرِێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین ئاهه‌نگی هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی دوای كۆچی دوایی مه‌رزیه.
به ناوی خۆم و هه‌موو خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان PAK، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ری رێی ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌مان، مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی، له ناخی دڵه‌وه، پرسه و سه‌رخۆشی پێشکه‌شی بنه‌ماڵه و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو و هه‌موو ئۆگرانی وێژه و ئه‌ده‌بی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌م. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه بیخاته به‌ر دڵۆڤانی خۆی و سه‌بوورییش به بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ببه‌خشێ.
کۆچی دوایی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی که ته‌مه‌نی خۆی بۆ په‌یڤی کوردی و رازی ته‌نیایی دانا، خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ جیهانی وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی.
عه‌لی قازی محه‌ممه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
8/ خه‌زه‌ڵوه‌ری/2706
30/ ئۆکتۆبری/2006
بینه رانی خۆشه ویست ئاگادار ده که ینه وه ده توانن له سایتی جیهان ئیستفاده بکه ن بۆدۆنلۆدکردنی به رنامه کان
www.cihan.mihanblog.com بۆئه وه ی پێوه ندیم پێوه بكه ن ده توانن به م ئیمێله ڕاسته وخۆ په یوه ندیتان هه بیت له گه ڵ من
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
تێکۆشه‌رانی ریزه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان!
حیزب و رێکخراوه و که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان!
هه‌روه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌کانی پێشووی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستاندا ئاماژه‌یان پێکرا بوو، پاش ماوه‌یه‌ک کاردروستایی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 18/ ره‌زبه‌ری/2706 ک، 10/10/2006 ز، له رێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا به به‌شداریی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزب و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ژماره‌یه‌کی هه‌ڵبژارده له که‌سایه‌تییه ئاکادیمی و رووناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان له هۆڵی کۆنگره‌کانی هوتێل شیرایتۆنی هه‌ولێری پایته‌خت کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان (کۆنگره‌ی سه‌قامگیرکردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان) له ژێر دروشمی: له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا له نێو دیمه‌نێکی رازاوه به ئاڵای کوردستان و وێنه‌ی رێبه‌رانی مێژوویی کورد و دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌ستی به‌کار کرد.
رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنگره، به بڕینی شریتی کۆنگره، له لایان دایک و بابی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ده‌ستیپێکرد. به دوای ئه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ چڕینی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب، ئاماده بووان ساتێک به پێوه راوه‌ستان. پاشان به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، وته‌ی به‌خێرهێنان و کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی پێشکه‌ش کرد.
شاندی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران یه‌کێک له‌و میوانانه بوو که به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که بوون. به‌ڕێز کاک عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد. پاشان فیلمی رێوڕه‌سمی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له لایان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه له دووی رێبه‌ندانی ساڵی 1372ی هه‌تاویی که تێیدا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، راده‌گه‌یه‌نێ ئێمه ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌که‌ین و ئاڵای ئێران دێنینه خوارێ به ئامێری سکرین پیشاندرا که له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی ئاماده بووان رووبه‌ڕوو بوو. به دووای ئه‌وه‌دا، سکرتێری گشتیی یه‌کێتی شۆرشگێڕانی کوردستان، ئاوڕێکی خێرای له دامه‌زران و داهێنانه سیاسییه‌کان و خه‌باتی 15 ساڵه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دایه‌وه و رایگه‌یاند که کۆنگره‌که‌مان ئاڵوگۆڕی قووڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه. چه‌پکێک به‌رهه‌می جوانی هونه‌ری گۆرانی و موسیقی کوردی له‌لایان هونه‌رمه‌ندان کاک عه‌لی زه‌ندی و کاک فه‌رشید نورانی و هه‌ڤاڵ زانیار، به هاوکاری هونه‌رمه‌ند به‌هادین موشیر په‌نایی و کۆڕی هونه‌ری لاوانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ناواخنی پڕۆگرامی رێوڕه‌سمه‌که بوون.
پێشکه‌شکردنی راپۆرتی سیاسی – رێکخراوه‌یی و باس و وتووێژی تێروته‌سه‌ل له سه‌ری، خوێندنه‌وه‌ی پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و په‌سندکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار و دواتر هه‌ڵبژاردنی دام و ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تی و وه‌ک دوایین به‌شی کاری کۆنگره، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی ئاکام و بڕیاراتی کۆنگره، ئه‌و کارانه بوون که له ماوه‌ی 3 رۆژ کاری بێوچاندا، به‌ڕێوه‌چوون.
له راپۆرتی سیاسیی و رێکخراوه‌ییدا، که له لایان به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌ناوه پێشکه‌شکرا، به چڕی باس له کێشه‌ی کورد و بارودۆخی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سیاسه‌ت و تێکۆشانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی و رێکخراوه‌یی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له 15 ساڵی رابردوودا کرا. له راپۆرته‌که‌ی به‌ڕێز سکرتێری گشتی دا، زه‌رووره‌تی بوونی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به حیزب و ناو و ئاڕم و و ره‌نگی پێشنیاریی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی خرایه به‌رچاو و سه‌رنجی ئه‌ندامانی کۆنگره. پاش وتووێژ و قسه‌وباسێکی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر تێکڕای بابه‌ته‌کانی راپۆرتی سیاسی – رێکخراوه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنیان، راپۆرته‌که به تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا و یه‌کبه‌یه‌کی پێشنیاره‌کان خرانه ده‌نگدانه‌وه. کۆنگره بڕیاریدا یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ببێ به حیزب و پارتی ئازادیی کوردستان بووه ناوی تازه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ئارمی پێشنیارکراویش پاش شیکرانه‌وه، په‌سندکرا. هه‌روه‌ها ره‌نگی نارنجی وه‌ک ره‌نگی تایبه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان دیاریی کرا.
باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان، کاتێکی زۆری کۆنگره‌ی به خۆی ته‌رخانکرد و پاش باس له سه‌ر ئه‌و پێشنیار و بۆچوونانه‌ی له سه‌ر به‌رنووسه‌کانیان له دوور و نزیکه‌وه گه‌یشتبوون، خرانه ده‌نگه‌وه و په‌سندکران. پڕۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان، به رۆحێکی ته‌واو کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی داڕژاوه و جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان روون و به‌رچاوه. هه‌روه‌ها پێڕه‌وی ناوخۆش، کۆمه‌ڵێک داهێنانی گونجاوی پێوه‌دیاره.
پاش کۆتایی هاتنی باسه‌کانی پڕۆگرام و پێڕه‌وی ناوخۆیی PAK و په‌سندکردنیان له لایان کۆنگره‌وه، نۆره گه‌یشته پرسی هه‌ڵبژاردنی ده‌زگاکانی رێبه‌رایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان. ئه‌م بڕگه‌یه له کاری کۆنگره، به پێی پێڕه‌وی ناخۆ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م به‌شه‌دا، له که‌تێکدا تێکڕای کۆنگره به‌شێوه‌ی سروشتی ته‌نیا رووی له یه‌ک که‌س، ئه‌ویش هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویست کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بوو؛ به‌ڕێزیان روو له ئه‌ندامانی کۆنگره وتی: ده‌زانم ئێوه هه‌مووتان بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که من له سکرتێری گشتییه‌وه ببمه سه‌رۆکی پارتی و ده‌زانم هه‌مووتان منتان قبووڵه، به‌ڵام که‌سێک که‌من به براگه‌وره‌ی خۆمی ده‌زانم، باشه بیکه‌ینه سه‌رۆکی پارتی، ئه‌ویش کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ده؛ بۆیه داوا له به‌ڕێزیان ده‌که‌م ئه‌و ئه‌رکه قه‌بووڵ بکه‌ن و داوا له کۆنگره‌ش ده‌که‌م ده‌نگی پێ‌بدا. داوا و پێشنیاری به‌ڕێز سکرتێری گشتی به چه‌پڵه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره وه‌ڵام درایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌چاوکردنی باری یاسایی بابه‌ته‌که، به‌ڕێزیان رایگه‌یاند که به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه خۆی کاندید ده‌کا مافی خۆیه‌تی و باخۆی بناسێنێ. پاشان داوا و پێشنیاره‌که‌ی به‌ڕێزیان بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی خرایه ده‌نگدانه‌وه و به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کرا.
به دوای هه‌ڵبژێرانی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی: ئه‌وه‌نده‌ی بۆ من ده‌گه‌ڕێته‌وه، داوا له کۆنگره و سه‌رۆکی PAK ده‌که‌م، رێگه‌م بده‌ن ته‌نیا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک درێژه به کار بده‌م. له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی کۆنگره که‌وتبوونه به‌ر کاریگه‌ریی رۆحی گه‌وره‌ی رێبه‌ره‌که‌یان و فرمێسک له چاویان ده‌هاته خوارێ، به چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وام خوازیاری درێژه‌دانی به کار له ئاستی رێبه‌رایه‌تی دا بوون. هه‌ر له‌و کاته‌دا به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی، رایگه‌یاند که: له‌گه‌ڵ حورمه‌ت بۆ داواکه‌ی کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، به‌ڵام یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان به‌بێ کاک حسه‌ین نابێ و به‌ڕێزیان ده‌بێ، یه‌کێک له به‌رپرسانی سه‌ره‌کی PAK بن و پۆستی جێگری سه‌رۆک قبووڵ بکا. ئه‌ندامانی کۆنگره به چه‌پڵه‌لێدانی به‌رده‌وام و نه‌پساوه، ئه‌و ئه‌رکه‌یان خسته سه‌رشانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا.
هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌جلیسی گشتی پارتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و ده‌زگای دادوه‌ریی، ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که به پێی پێڕه‌وی ناوخۆ، له نێوان دوو کۆنگره‌دا رێبه‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ریی پارتی ئازادیی کوردستان ده‌که‌ن، به‌شێکی دیکه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پاش قسه‌وباس و راگۆڕینه‌وه‌ی پێویست، 23 که‌س له خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌و دام و ده‌زگایانه هه‌ڵبژێردران.
راگه‌یاندنی ئاکام و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئاخرین به‌شی کۆنگره بوو که له سه‌عات 4 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 12/10/2006، به به‌شداریی میوانانی کۆنگره که بریتی بوون له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان و سه‌دان که‌س له که‌سایه‌تییه ئاکادیمی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو. ئه‌م به‌شه له کاری کۆنگره به وته‌کانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، ده‌ستی پێ‌کرد، که تێیدا ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌کبه‌یه‌ک راگه‌یاند وتیشکێکی کورتی خسته سه‌ر نێوه‌رۆک و رۆحی پڕۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان.
وته‌کانی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و بڕیارات و ئاڵۆگۆڕه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له لایان به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
به دوای وته‌کانی کاک حسه‌ین دا، به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی وته‌یه‌کی کورتی پێشکه‌ش کرد و سوپاسی تێکۆشه‌رانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی کرد و ئه‌و رۆژه‌ی به خۆشترین رۆژی ژیانی خۆیوه‌سپ کرد. له کۆتایی وته‌کانی به‌ڕێزیاندا، به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، ده‌ستی نایه ناوده‌ستی سه‌رۆکی PAK و ده‌ستی هه‌ڵبڕی. ئه‌و دیمه‌نه به چه‌پڵه‌ی به‌رده‌وامی به‌شدارانی رێوڕسمه‌که پێشوازیی لێ‌کرا.
پێشکه‌شکردنی په‌یامی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له لایان نوێنه‌رانیانه‌وه بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری رێوڕه‌سمه‌که بوو. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ده‌یان که‌سایه‌تی په‌یامیان ئاراسته‌ی کۆنگره کرد بوو که به‌داخه‌وه، به هۆی نه‌بوونی کات پێشکه‌ش نه‌کران. ناواخنی پڕۆگرامه‌کانی ئه‌و به‌شه، کۆمه‌ڵێک گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بوو به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان عه‌لی زه‌ندی و فه‌رشید نورانی و به هاوکاریی هونه‌رمه‌ند به‌هادین موشیرپه‌نایی و کۆڕی هونه‌ریی لاوانی PAK.
کۆنگره‌ی پارتی ئازادیی کوردستان، پاش 3 رۆژ کاری به‌رده‌وام، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که به‌شداریی رێوڕه‌سمی کۆنگره‌ی پارتی ئازادیی کوردستان بوون و په‌یامه‌کانیان پێشکه‌ش کرا ، بریتی بوون له:
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
2- یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
3- پارتی دیمۆکراتی کوردستان
4- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
5- حیزبی شیوعی کوردستان
6- حیزبی لیبرالی کوردستانی سوریا
7- یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان
8- پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور
9- پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا (پارتی)
10- کۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له ئه‌مریکای باکوور
11- پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان
12- پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا (یه‌کێتی)
13- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراسیخوازانی کوردستان
14- پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور
15- پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا
16- پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
17- حیزبی رزگاریی کوردستان
18- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی گه‌لی کوردستان
19- حیزبی ئازادی کورد له سوریا
20- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
21- پارتی پارێزگارانی دیمۆکراتی کوردستان
22- حیزبی دیموکراتی بیت النهرین
23- رێکه‌فتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا(ویفاق)
24- حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
25- بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتی تورکمان له کوردستان
26- حیزبی رزگاریی کوردستان
27- حیزبی دیموکراتی پێشڤه‌روی کورد له سوریا
28- پارتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
29- پارتی یه‌کێتی کوردی رۆژاوای کوردستان
سڵاو له 15 ساڵ خه‌بات و داهێنان و قوربانیدانی
پارتی ئازادیی کوردستان
پیرۆزبێ کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی ئازادیی کوردستان
شه‌کاوه بێ ئاڵای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستان
له پێناو دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستاندا
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌ی یه‌که‌می[1]
پارتی ئازادیی کوردستان
24/ره‌زبه‌ری/2706
16/ئۆکتۆبری/2006سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 14/10/2006، به‌ڕێزان کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک و کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان پێشوازییان کرد له به‌ڕێز شێخ موباره‌ک خه‌زنه‌وی برای شه‌هید شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی که‌سایه‌تیی کوردی رۆژاوای کوردستان، که به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانه‌وه ته‌شریفیان هێنابوو.
له دانیشتنێکی برایانه‌دا، شێخ موباره‌ک خه‌زنه‌وی وێڕای پێشکه‌شکردنی پێرۆزبایی، گۆڕانکارییه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می PAK ی به گرینگ وه‌سپ کرد و له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نای به ڕچه‌شکێن و شانازییه‌کی مێژوویی ناوبرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیوای سه‌رکه‌وتن و پێشوه‌چوونی زیاتری بۆ پارتی ئازادیی کوردستان له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافی دیارکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌له‌که‌مان و دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیکه‌ی کوردستانی به ئاواتخواست.
میوانی به‌ڕێز له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆدا به حورمه‌ته‌وه به‌ڕێکرا.
کۆمیته‌ی راگه‌یاندنی
پارتی ئازادیی کوردستان
22/ره‌زبه‌ری/2706
14/ئۆکتۆبری/2006
Ktv:ئه‌مرۆ له شارى هه‌ولێر یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى گشتیى یه‌كێتى شۆڕشگێڕانى كوردستانى ئێران له ژێر دروشمى (له پێناو دامه‌زراندنى كۆمارێكى دیكه‌ى كوردستاندا) ده‌ستى به كاره‌كانى كرد. له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌دا كه به مارشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ى ره‌قیب ده‌ستى پێ كرد و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و رۆشنبیریى كودرستان و ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى یه‌كێتیى شۆڕشگێڕنى ئاماده‌ى بوون، عه‌لى قازى وته‌ى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بوانى خوێنده‌وه و حوسه‌ینى یه‌زدانپه‌ناش په‌یامى ده‌فته‌رى سیاسیى رێكخراوه‌كه‌یانى پێشكه‌ش كرد.
پاش پێشكه‌شكردنى و نمایشكردنى چه‌ندین سروود و گورانیى نشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یی، كاروباره داخراوه‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كێتیى شۆڕشگێرانى كوردستان ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت. یه‌كێتیى شۆڕشگێڕانى كوردستانى ئێران ساڵى هه‌زار و نۆ سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك له كوێستانه‌كانى سنوورى نێوان كوردستانى عێراق و ئێران له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیى سیاسى كوردستانى ئێرانه‌وه دامه‌زرا و پاش پانزه ساڵ له كار و چالاكیى سیاسى و سه‌ربازى و به ئامانجى رێكخستنه‌وه‌ى كار و ریزه‌كانى و هه‌روه‌ها گونجاندنى رێكخراوه‌كه‌یان له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجى هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه، كۆنگره‌ى گشتى گرێ ده‌ده‌ن.
له به‌رواری 4/10/2006 به بۆنه‌ی پرسه‌ی جوانه‌مه‌رگ کورده‌وان ئه‌قده‌سی کوڕی ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستان، شارداری(Huissen) هۆسێن له هۆله‌ند به‌ڕیز
(mr. PJJ.M.peter) سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی خوا لیخۆشبووی کرد و له لایان بنه‌ماڵه‌ی کورده‌وانی جوانه‌مه‌رگه‌وه پێشوازیی گه‌رمی لێ‌کرا.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێزیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کورده‌وان ئه‌قده‌سی بووه و هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌قده‌سی دووپات کرده‌وه.
له دانیشتنه‌که‌دا کاک ئه‌فشار ئه‌قده‌سی باسی له گیروگرفته‌کانی کوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره کرد و داوای پشتگیریی زیاتری به‌ڕێزیانی کرد. له کۆتاییدا به‌ڕێزیان پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک ده‌ربڕ.
کۆمیته‌ی ئوروپا
پارتی ئازادیی کوردستان
18/10/2006
26/6/2706


ستیڤان: به‌بۆچوونی ئێوه دوای ئه‌وه‌ی ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌ده‌ستهێنا كێشه‌و ململانێی ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌چێته چ قۆناغێكه‌وه، تا چه‌ند ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی گورزی سه‌ربازیی یان ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆسه‌ر ئێران ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه؟
حسێن یه‌زدانپه‌نا: ئێران ده‌وڵه‌تێكی به‌جێماوی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده‌و له‌سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوودا، له‌هه‌ناوی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی جیهاندا و له‌كه‌لێنی پارسه‌نگی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێگه‌یه‌كی ستراتیژی گرینگی له‌م ناوچه‌یه‌دا گرتبوو. ئێستا له‌سه‌رده‌مێكی سیاسی به‌ته‌واوی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕابردوودا، مانه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌ستراتیژییه چووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ئێران چ وه‌ك ده‌وڵه‌ت كه له‌راستیدا ئیمپراتیۆرییه‌كه‌و چ وه‌ك سیسته‌می سیاسی، مانه‌وه‌ی به‌مجۆره له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسی جیهان له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌م و له‌گه‌ڵ ویستی نه‌ته‌وه‌كانی نێو ئه‌م ئیمپراتۆرییه‌دا، نه‌گونجاوو ناته‌بایه. ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وتۆ كه خاوه‌نی حه‌شیمه‌تێكی زۆر و ڕووبه‌رێكی فراوان و سامانی نه‌وت و هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتێكی سانتراڵدا به‌پێوانه‌و حیسابی پارسه‌نگی هێز، هه‌میشه مه‌ترسیدار و سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی ده‌بێ بۆ ئاسایش و ئه‌منیه‌تی دراوسێكانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته، خاوه‌نی سیسته‌مێكی سیاسی داخراو، سه‌ره‌ڕۆ و سه‌ركوتكه‌ر بێ ئه‌وه مه‌ترسییه‌كه چه‌ن قات زیاتر ده‌كات. كێشه‌كه‌ش ته‌نیا لایه‌نی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی نییه. هه‌ردوو لایه‌ن له‌هاوكێشه‌كه‌دا ئاماده‌بوونیان هه‌یه. واته ئێرانه هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرفته‌و هه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته. نمونه‌ی پێشتری ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یۆگۆسلافی و ئه‌فغانستان و عێراق بوون. رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی خۆیان له‌م راستیان گه‌یشتوون. بۆیه هه‌موو توانا‌و ئیمكاناتی خۆیان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پێگه‌سیاسییه و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك خۆی و سه‌پاندن به‌سه‌ر واقع و رۆحی سیاسی سه‌رده‌مدا ته‌رخانكردووه. چالاكی ئێران بۆ ده‌ستخستنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم و وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی بۆ ئه‌م ستراتیژییه‌یه. بێگومان له‌و حاڵه‌ته‌دا، كێشه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاستێكی به‌رزتر و به‌ربلاَوتر به‌خۆ ده‌گرێ كه ئه‌گه‌ر ئێران وازنه‌هێنێ و ده‌سهه‌ڵنه‌گرێ، له‌حاڵه‌تێكدا هه‌موو رێگا‌و كاناڵه دیپلۆماتییه‌كان بگه‌نه‌بنبه‌ست، لێدانی گورزی سه‌ربازیی به‌دوور نابینم، به‌لاَم پێموانییه، ده‌قاوده‌ق ه‌ك عێراق ده‌بێ. زیاترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه كه بنكه‌و ناونده‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به‌رهێرش بكه‌ون. واته لێدانێكی دیاریكراو و به‌رته‌سك. ستیڤان: سه‌رانی ریژێمی كۆماری ئیسلامی دیعایه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ریژێمه‌كه‌یان یۆرانیۆم له‌بواری خزمه‌تگوزاریدا به‌كاردێنێ به‌بۆچوونی به‌ڕێزتان تا چه‌ند ئه‌م دیعایه ڕاستییان تێدایه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر ئێران یۆرانیۆمی له‌بواری سه‌ربازیدا به‌كاربرد تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهانی یان ئیقلیمی؟.
حسێن یه‌زدانپه‌نا: ئێرانییه‌كان له‌وه‌دا راستگۆنین، ئێران له‌حاڵی حازردا بۆ بواری خزمه‌تگوزاریی پێویستی به یۆرانیۆمی پوخته‌كراو نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، هیچ شتێ ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌بكا كه ئیران یۆرانیۆم ته‌نیا بۆ بواری خزمه‌تگوزاری به‌كاربێنێ. ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام ناڕاستیان به‌كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گوتووه. شتێكی وا بۆ ریسك (موجازه‌فه) نابێ. وه‌ك ئه‌وه وایه نارنجۆكێك بده‌ی به‌ده‌ست شتێكه‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاسایشی جیهان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، یان له‌باشترین حاڵه‌ته‌دا، ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام باج پێشكه‌شی ده‌سه‌لاَتدارانی ئێران بكا.
ستیڤان: ریژێمی ئێران ریژێمێكی كۆنه‌په‌رست و مه‌ترسیداره له ناوچه‌كه‌دا تاكه رێگاش بۆ كرانه‌وه‌ی ئێران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه خه‌فه‌كراوه‌كانی ناوی به‌ته‌نیا به‌میكانیزمی له‌ناوبردن‌و ڕوخانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ، ده‌كرێ بپرسین چۆن ده‌توانرێ كۆتایی به‌ده‌سه‌لاَتی ئاخونده‌كان بهێنرێ، ئایا فاكتۆره ناوخۆییه‌كان به‌بێ هاوكاریی ده‌ره‌كی ده‌توانن كارێكی له‌وشێوه‌یه بكه‌ن؟. حسێن یه‌زدانپه‌نا: راسته‌رژێمی كۆماری ئیسلامی له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای گۆرانكارییه‌كانه‌و ده‌بێ له‌سه‌ر رێ لابچێ، به‌لاَم به‌بۆچوونی ئێمه لابردن یان روخانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌یه نییه كه بۆ گۆرانكاریی له‌ئێراندا پێویسته. رووخانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا روویه‌كی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه. دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه پاش ئه‌م رژێمه، ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌ت چ گۆرانێك به‌خۆوه ده‌بینێ و چ رژێم و سیسته‌مێكی سیاسی جێی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه. بۆ ئێمه وه‌ك كورد ئه‌وه پرسێكی گرینگه و بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه. له‌ئێراندا رژێمه سیاسییه‌كان و ده‌سه‌لاَتداران گۆراون به‌لاَم ده‌وڵه‌ت ده‌ستلێنه‌دراو ماوه‌ته‌وه و دۆخی كورد له‌جێی خۆی بووه و به‌شی هه‌ر بنده‌ستی و كوشتاره. رێگای كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاَتی رژێمی ئاخوندی و ته‌نانه‌ت رێكخستنه‌وه‌ی سیاسی داهاتووی ئێران ته‌نیا به‌لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی ناكرێ و پێویستی به‌هه‌ردوو فاكته‌ر هه‌یه. دنیای ئه‌مرۆ پارچه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه و فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌ڕاده‌یه‌ك لێك ئالاَون كه لێكدابڕانیان مومكین نییه. ستیڤان: به‌شێكی زۆری پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان خوازیاری كوردستانێكی فیدراڵن له‌چوارچێوه‌ی كۆماری ئێران‌دا ئه‌مه‌ش خواستی سه‌ره‌كی و شه‌فافی سازمانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دیموكراته، ئێوه شیعارتان چییه بۆ رۆژهه‌لاَتی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، به‌كورتی ده‌تانه‌وێ شێوه په‌یوه‌ندیی كوردستان به‌ئێرانه‌وه چۆن بێت؟
حسێن یه‌زدانپه‌نا: 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتێكدا، خودموختاری (ئۆتۆنۆمی) دروشمی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆهه‌لاَتی كوردستان بوو، یه‌كێتی شۆرشگێرانی كوردستان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك ستراتیژیی و فیدراڵیزمی بۆ ئه‌م قۆناغه كرده ڕێباز‌و پرۆگرامی خه‌باتی خۆی. له‌ساڵی 2000 به‌ملاوه ئه‌و هێزانه‌ش، دروشمی خۆیان كرده فیدراڵی. به‌لاَم ئێمه ته‌فسیری خۆمان له فیدرالیزم هه‌یه كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی له‌كاتێكدا ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی سووربێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی ئێران، ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێ به‌شێوه‌ی فیدراتیو، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافی رێكبخرێ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران خۆیان تاكه بڕیارده‌ری داهاتووبن، كام نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه بیر له‌سه‌ربه‌خۆیی و به‌دوڵه‌تبوون ناكاته‌وه. ده‌مه‌وێ به‌ڕاشكاوی پێتان بڵێم كه ئێمه فیدرالیزممان له‌به‌رخاتری پاراستنی ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێران هه‌ڵنه‌بژاردووه. ئێمه فیدرالیزم وه‌ك قۆناغێك چاولێده‌كه‌ین كه كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بگوێزرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بێتوو فیدرالیزم ببێته سیستمێك بۆ رێگریی له‌مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی كورد، ئه‌وه سه‌ری خۆی ده‌خواو ده‌بێته رێگایه‌كی نادیموكراتی و سه‌پێًنراو. بیر‌و هه‌ست و ئامانج و سیاسه‌تی ئێمه نه‌ته‌وه‌یی كوردستانییه، نه‌ك ئێرانی، با له‌نێو ده‌وڵه‌تی ئێرانیشدا بین و سیاسه‌ت بكه‌ین. حه‌ز ده‌كه‌م سه‌رنجتان بۆ بابه‌تێك كه باسی لێوه‌ناكرێ ڕابكێشم، ئێران بریتییه له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز كه هه‌ركامیان خاوه‌ن خاكێكی دیاریكراوی مێژووین. بیر‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیش له هه‌موویان دا له‌كڵپه‌سه‌ندن دایه، ته‌نانه‌ت فارسه‌كانیش كه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن هه‌ر له‌و حاڵه‌دان. به‌بڕوای من بۆ ئیرانێكی فره‌نه‌ته‌وه، ئێستا سیستمی كۆنفیدراڵی له‌فیدرالیش له‌بارتره. كۆنفیدراڵیی له‌ڕووی یاساییه‌وه روونتر و زه‌مانه‌تی، به‌ڕێوه‌چوونیشی پتره، له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان 6 نه‌ته‌وه و هه‌رێم به سیستمی فیدرالی بگره‌و به‌رده‌ی یه‌كجار زۆره. ستیڤان له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا ده‌نگۆی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كوردستانی له‌ئارادابوو تاچه‌ند لایه‌ن و هێزه‌كانی كوردی له‌ئێران لێك نزیك بوونه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه، ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره بكه‌م چاره‌نووسی ئه‌م ده‌نگۆیه به‌كوێ گه‌یشتووه ئایا ئومێد هه‌یه بۆ كاری هاوبه‌شی ئۆپۆزیسیۆنی كوردیی له‌ئێران؟
حسێن یه‌زدانپه‌نا: باسی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ رۆژهه‌لاَتی كوردستان و هێنانه گۆڕێی له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی یه‌كێتی شۆرشگێڕانی كوردستان هاتوه‌ته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی رۆژهه‌لاَتی كوردستانه‌وه كه ئه‌ویش بۆ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كێتی شۆرشگێڕانی كوردستان، له یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانیدا، به‌ندێكی ته‌واوی بۆ باس له‌به‌ره‌ی كوردستانی ته‌رخانكردووه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌ره‌ی كوردستانی چ وه‌ك ده‌سته‌واژه‌و وه‌ك رێبازێكی سیاسی ته‌نیا له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی شۆرشگێڕانی كوردستان دا هه‌بووه و به‌س. له‌ساڵی 2003 وه، ویستی دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی سه‌ره‌تا له‌نێو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكاندا په‌ره‌ی ئه‌ستاند و داویه‌ش بووه‌جێی بایه‌خی ژماره‌یه‌ك له‌هێزه سیاسییه‌كانی دیكه، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ره‌و دامه‌زراندنی كاربكرێ، ململانێی له‌سه‌ركراوه. به‌وته‌یه‌كی تر به‌ره نه‌بووه پرۆژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی، به‌ڵكو بووه بابه‌تێك بۆ ململانێی نێوان هێزه سیاسییه‌كان. له‌چه‌ند مانگی رابردوودا سه‌رۆكی KNC هه‌ولێكی زۆری داوه بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پێكهێنانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ هاوكاریی. له 12/2705 (6/3/2006)دا، سه‌ره‌نجام به‌نێو بژیوانی به‌رێزیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ناوه‌ندێكی رۆشنبیریی شاری هه‌ولێری پێكهات كه له‌كۆی 5 هێزی بانگهێشت كرا‌و ته‌نیا 3 لایه‌نی یه‌كێتی شۆرشگێڕانی كوردستان و سازمانی خه‌بات و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌شدارییان تیاكرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌یتوانی ببێته خاڵی ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیی پرۆژه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، به‌لاَم به‌شداریی نه‌كردنی هه‌ردوو باڵی كۆمه‌ڵه، بووه له‌مپه‌ری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه. به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌و دۆستانی دیكه به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ر له‌حاڵی حازردا دامه‌زراننی ئه‌و به‌ره‌یه مومكین نییه، به‌لاَم هه‌وڵ و تێكۆشان بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام هێزه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان شكڵ و شێوازێك له‌هاوكاریی نێوانیان بدۆزنه‌وه، به‌رده‌وامه. ستیڤان دواپرسیارم ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ست به‌وه‌ناكه‌یت ئۆپۆزیسیۆنی كوردی له‌ئێران هه‌مان ئه‌زموونی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئایا ئێوه مه‌حكومن به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ته‌جروبه یان ده‌بێ گۆشه‌نیگاو ئه‌جینده‌ی تایبه‌ت به‌خۆتان هه‌بێ چونكه دۆخی رۆژهه‌لاَت له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ باشوور؟
حسێن یه‌زدانپه‌نا: ئه‌زموونی حیزبه‌كانی باشوری كوردستان شتی باشیشی تێدایه، كه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌زمونێك چاویان لێبكرێ بۆ رۆژهه‌لاَتی كوردستان به‌قازانجن.
من پێموایه له‌نێوان بارودۆخی سیاسی رۆهه‌لاَت و باشوری كوردستاندا فاكته‌رو پرسی وێكچوو و جیاواز هه‌ن. له‌باشووری كوردستان دوو جه‌مسه‌ری سیاسی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا واقیعێكی سیاسی بوو كه دواتر بووه هۆی ئه‌زموونی فیفتی – فیفتی حوكمرانی. به‌لاَم له‌رۆژهه‌لاَتی كوردستاندا ئه‌و واقیعه‌بوونی نییه و هیچ دوو حیزبێكی سیاسی وه‌ك دووجه‌مسه‌ر له‌گۆرێدانین به‌و جۆره‌ی كه پارتی و یه‌كێتی له‌باشور هه‌ن، ئه‌مه خۆی زۆر له‌مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حیزبه‌كانی باشوری كوردستان له‌سالاَنی پێش ڕاپه‌ڕیندا باش خۆیان كۆكرده‌وه. به‌ره‌ی كوردستانی هه‌نگاوێكی سیاسی گرینگ بوو كه پاشه‌كشه‌ی عه‌سكه‌ریی به‌پێشره‌وی سیاسی قه‌ره‌بوو كرده‌وه. به‌ره‌ی كوردستانی توانی هێزه‌كانی كۆكاته‌وه، رێكیانبخات و به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رین و دواتر حوكمڕانی كاتی تا هه‌ڵبژاردنی 1992 دانێ. به‌لاَم به‌داخه‌وه هێزه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان تا ئێستا ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان نییه.
من پێموایه هێزه‌كانی رۆژهه‌لاَت به‌سه‌رنجدان به ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی باشووری كوردستان ده‌یانتوانی ئه‌جیندای زۆر باشیان بۆ ئه‌مرۆو داهاتوو هه‌بێ. ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئێمه‌بێ، به‌په‌له‌و بێدواكه‌وتن ده‌كه‌وینه سازكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی و پاشان ئالترناتیوی كۆماری ئیسلامی له كوردستان به‌پێكهێنانی پارلمان و حكومه‌تێكی كاتی كوردستانی ئاماده ده‌كه‌ین. به‌وجۆره، باشترین ئاماده‌یی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه سیاسییه‌كان وه‌ده‌سدێنین و ده‌توانین هه‌له‌كان به‌قازانجی كورد بقۆزینه‌وه. دامه‌زرانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كاتی نه‌خه‌ونه‌و نه‌خه‌یاڵه. كوردی رۆژهه‌لاَت به‌سه‌دان پسپۆری بواره جیاجیاكانی هه‌یه كه ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركانه به‌ڕێوه‌به‌رن. مسته‌فا كه‌مال ی تورك، له‌كاتێكدا ولاَته‌كه‌ی له‌شه‌ڕدا دۆراندبووی و خرابووه به‌رخوانی پارچه‌پارچه‌كردن، به‌خۆفڕكردنه‌وه و خۆ ئاماده‌كردنێكی ورد‌و ده‌قیق هاوكێشه‌كانی به‌قازانجی خۆیان گۆڕی، كوردیش له‌به‌ر نه‌بوونی ئاماده‌یی سیاسی و دیپلۆماسی و رێكخراوه‌یی، ده‌رفه‌ته‌كانی له‌كیس چوو و دۆراندی. له‌بیرمان نه‌چێ ئه‌گه‌ر پرس به‌كورد نه‌كرا چیت ده‌وێ پرس به‌مسته‌فا كه‌مالیش نه‌كرا چی ده‌وێ، ئێمه خۆمان نه‌مانكرد، ئه‌ویش خۆی كردی، باجی كه‌متر خه‌مییه‌كانی ئه‌مرۆی ئێمه، نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌یده‌ن، به‌كارێ بكه‌ین شه‌رمه‌زاریان نه‌بین
15ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تێرۆریستانی داگیرکه‌ر رۆڵه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان و رێبه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانیان شه‌هید کرد.
کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا یه‌کێک له‌و رێبه‌ره‌هه‌ڵکه‌وتووانه‌ی کورد بوو که داهێنه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و به‌ره‌ی کوردستانی و فیدرالیزم له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
ئێستا پاش 15 ساڵ ئه‌و بیر و داهێنانانه‌ی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بووه‌ته‌ره‌وتێکی راسته‌قینه‌له‌نێو لاوانی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا.
له15یه‌مین ساڵی تێرۆر کردنی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان و دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا به‌ڵێن نووێ ده‌که‌ینه‌وه‌هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌یه‌کی فیداکار بین تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌پیرۆزه‌کانی و تا راماڵینی داگیرکه‌رانی کوردستان نه‌سره‌وین.
هه‌زاران سڵاو له‌شه‌هیدانی کورد و کوردستان
سڵاو له‌رێبه‌ری کوردایه‌تی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا
نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
له‌ئوروپا
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه
