فارسه‌كان له چاو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران‌دا كه‌مایه‌تین، واته ئه‌وان زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی ئیران پیك ناهێنن، بۆیه ناتوانن به‌شێوه‌ی دێموكراتی له‌و جێگه و پێگه‌یه‌دا بمێننه‌وه.. ئه‌مه‌و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی جودا تر ( حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا ) جێگری سه‌رۆکئ پاك، له وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی پرووشه‌دا رون ده‌كاته‌وه.
گفتوگۆی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: با لێره‌وه برۆینه ناو گفتوگۆكه‌مان، یه‌كێك له‌كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی حزب بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرشانه‌ی كورد به ئێستایشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی په‌رتبوونه هێنده پێكهاتنێكی یه‌كێتی حزبی و نه‌ته‌وه‌یی نیه، ئێوه خۆتان گه ده‌رگیری ئه‌و باره‌ن هۆكاره‌كان بۆچی ده‌گه‌رێننه‌وه‌و چۆن له چاره‌سه‌ری ده‌روانن؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: نایه‌كگرتوویی و نه‌بوونی یه‌كێتییه‌كی به هێز له نێو كوردن دا ، ریشه‌ی له مێژوویه‌كی دووردا‌یه. ئه‌م دیاره‌یه تازه نییه. ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 19 كه چۆن ژماره‌یه‌ك میرنشینی كورد هه‌بوون، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون پێكه‌وه یه‌كگرن و بناخه‌ی كیانێكی یه‌كگرتوو دابمه‌زرێنن. سه‌ره‌نجام له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌و سه‌ده‌یدا هه‌موویان رووخان و له ناو چوون، ڕه‌نگه یه‌كیك له هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه جوغرافیای وڵاته‌كه‌مان بێ. كوردستان وڵاتێكی پان و به‌رینه به شاخی به‌رز و روباری زۆره‌وه. له سه‌رده‌می كۆندا، پێوه‌ندیی ناوچه و هه‌رێمه‌كانی و دانیشتوانی كوردستان به هۆی شاخه به‌رزه‌كان و رووباره‌كانه‌وه لاواز بووه. ئه‌وان له‌یه‌ك دابرواو بوون و هه‌ر هه‌رێمێك خۆی خۆی به‌رێوه بردووه. ئه‌مه ئیتر له‌وانه‌یه كاری له عه‌قڵیه‌ت و كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد كردبێ كه "هه‌رێمی" و "خێڵه‌كیانه"و 'ناوچه‌یی' بیر بكاته‌وه و بیری نه‌ته‌وه‌یی له لای نه‌خه‌مڵیبێ. جا كه كوردستان دابه‌ش و داگیر كرا، ئه‌مه‌ش بووه ده‌ردی سه‌رباری ده‌رده‌كانی دیكه‌مان و خاك و نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزمه‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان و سیاسه‌ته‌كه‌مان دابه‌ش بوون. دواتریش ئایدۆلۆژیاكان ده‌و‌ری خۆیان گێڕا له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد له یه‌كگرتن و دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به ئاراسته‌ی جیاوازدا، ئه‌م باره ناله‌باره، له‌م سه‌ر‌ده‌مه دا به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ده‌وڵه‌تێكی به هێزی كوردی ده‌توانێ ریزه‌كانی پرش و بڵاوی كورد یه‌كبخاته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش كه ئاسمیله بوون و له كورد بوون دابڕاون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنچ و بنه‌وانی خۆیان. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: باشه، بابزانین ئه‌م هه‌موو دژایه‌تیه زۆره‌ی ناسیۆنالیزی فارس به‌رامبه‌ر به كورد بۆچی و له‌چی و، له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی ناسیۆنالیزمی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. ناسیۆنالیزمی فارس خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی فراوانخوازیییه‌و مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی غه‌یره خۆییه‌كان ده‌بینێ. رۆشنبیرانی به ناوبانگی فارسی پێش هاتنه سه‌ر كاری ره‌زاشای په‌هله‌وی له ساڵی (1921)، دا حه‌وڵێكی زۆریان داوه بۆ تێوه‌ریزه كردنی ئه‌م ناسیۆنالیزمه. فارسه‌كان له چاو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران‌دا له كه‌مایه‌تی دان. واته ئه‌وان زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی ئیران پیك ناهێنن. بۆیه ناتوانن به‌شێوه‌ی دێموكراتی له‌و جێگه و پێگه‌یه‌دا بمێننه‌وه. هه‌ر بۆیه له پاش هاتنه‌سه‌ر كاری ره‌زاشای په‌هله‌وییه‌وه، زۆر به‌خه‌ستی ئه‌رته‌شیان به‌ردایه نه‌ته‌وه نافارسه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیارده و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی دیكه. زمانی فارسیان كرده زمانی فه‌رمی ئێران و ده‌وڵه‌تێكی ساده‌ی سانترالیستییان دامه‌زراند. ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی ئه‌وه‌ی رابردوویه. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: كورد به‌جۆرێكی جوداتر له شه‌ڕ، چه‌ند ده‌توانێ دۆزه‌كه‌ی خۆی به فارس به قبوڵكردن بدات، به‌مانایه‌كی دی ئه‌و كێشه‌یه چه‌ند له دوا منزڵی چاره‌سه‌رو سه‌ركه‌وتن نزیكبۆته‌وه؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: كورد نه‌خوازیاری شه‌ڕ بووه و نه ده‌سپێشخه‌ر بووه له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ. كورد هه‌میشه به‌ر په‌لامار كه‌وتوه و ناچار بووه بۆ مانی خۆی ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ. هه‌ر كاتیش دوژمنه‌كانی باسی ئاشتی و گفتوگۆیان كردبێت،كورد ئاماده‌ی وتوێژ و دانوستان بووه. ئێوه ده‌زانن كه ژماره‌یه‌كی دیار له سه‌ركرده‌كانی كورد له كاتی وتوێژله گه‌ڵ دوژمن‌دا خه‌یانه‌تیان پێكراوه و شه‌هید كراون، كورد ئه‌گه‌ر چی كێشه‌كه‌ی و داواكانی و ئامانجه‌كانی ره‌وان و له گه‌ڵ په‌یامه ئاسمانییه‌كان و یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گونجێ، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نیا ره‌وایی و له سه‌ر حه‌ق بوون، ناتوانێ كێشه‌كه‌ی به‌وان بقبووڵێنێ، به‌ڵكوو سه‌ره‌نجام له رێگای هێزه‌وه ده‌توانێ له‌لایان فارس و عه‌ره‌ب و توركه‌وه قبوڵ بكرێ، نه‌ك به لارملی و لاوازی. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له هێز شه‌ڕ و توانای سه‌ربازی نیه. هێز بریتییه له: خۆ رێكخستنی باش، ئابووری به هێز، زمان و فه‌رهه‌نگی پێشكه‌وتوو، سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی ژیرانه، سه‌ركردایه‌تی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باش، هه‌بوونی ئه‌رته‌شی پێشمه‌رگه و .. تاد. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئێوه‌و هیزه كوردیه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن( dtp )ـه‌یه‌ك له ئێران‌دا، باوه‌ڕ ناكه‌ن له‌قۆناغی ئێستای خه‌باتدا هاوشانی خه‌باتی چه‌كداری، ئه‌و شێوه تێكۆشانه كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌توركیا بینیمان پێشتر بخات؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: دامه‌زرانی هه‌ر حیزب و گروپێكی سیاسیی به‌نده به بارودۆخێكی دیاره‌وه. حیزب نابێ به‌رهه‌می خه‌یاڵ و ئاره‌زووی دابڕاو له واقعی كۆمه‌ڵ بێ. بۆیه تا ئێستا ئه‌و هه‌لومه‌رجه له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رووی " عه‌ینی" و " ژه‌نی" یه‌وه ئاماده نه‌ببوو. به‌ڵام به بڕوای من ئێستا كاتی ئه‌وه گه‌یشتووه كه ئازادیخوازانی كورد له نێو خۆی وڵات خۆیان رێكبخه‌ن و حیزبێكی كوردی پێكبهێنن و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسیی بكه‌ن. ئه‌وه راسته كه ده‌رفه‌ته‌كه زۆر به‌رته‌سكه، به‌ڵام دیسان هه‌ر ده‌كرێ به پێی ده‌رفه‌ته‌كان بجووڵێته‌وه. وه‌ها حیزبێك نابێ حیزبێكی ده‌وڵه‌تی بێ و نابێ به‌ستراوه به هیچكام له دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بێ. هه‌ر وه‌ها نابێ هیچ پێوه‌ندییه‌كی نهێنی له گه‌ڵ ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌دا هه‌بێ. به‌ڵكوو ده‌بێ حیزبی ئامانجه‌كانی كورد بێ له رێگای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته قانوونی و واقعیه‌كان. ئه‌و حیزبه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌بێت و كار بكا، نابێ درو‌شم و چالاكییه‌كانی وه‌ك حیزبه قه‌ده‌غه‌كراه‌كان بێ. هاوكات نابێ خۆشی به ئالترناتیوی هیزه سیاسیه خه‌باتگێڕه‌كانی كوردستان بزانێ. به‌لكوو ده‌بێ هه‌ر دوو لا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن. ئێمه وه‌ك پارتی ئازادیی كوردستان له پێكهاتنی حیزبێكی وا پشتیوانی ده‌كه‌ین و ئاماده‌ی هاوكاریین له گه‌ڵی. له روانگه‌ی ئێمه‌وه كورد نابێ له هیچ كوێ خۆی به تاكه یه‌ك شێوازی خه‌باته‌وه ببه‌ستێته‌وه. به‌ڵكوو ده‌بێ كه‌كك له هه‌موو شێوازه‌كان وه‌ربگرێ. دیاره له هه‌ر قۆناغێكدا یه‌ك له شێوازه‌كانی خه‌بات زه‌ق ده‌بێته‌وه. به‌ڵێ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كهDTP یه‌ك له ئێران دابمه‌زرێ. هه‌ر جه‌ندیش هه‌لومه‌رجی سیاسیی تركیا و ئێران جیاوازیان زۆره و ناكرێ بریارات و رێكاره‌كان لاسایی كردنه‌وه‌ی یه‌ك بن له‌و دوو وڵاته. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: له‌و كاته‌دا كه Pkk داوا له سوریا، ئێران و توركیا ده‌كات كێشه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی سنوری نێوده‌وڵه‌تی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، رۆژانه هه‌م ئه‌وان و هه‌میش پژاك بیانوو بۆ هێرش و په‌لاماری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تایبه‌تیش توركیا‌و ئێران ده‌خه‌نه ده‌ست، ئایا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، پارێزگاریكردنی، ئه‌ركی هه‌مووان نیه؟..pak چۆن له‌و بابه‌ته ده‌ڕوانێ؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: ئێمه له حاڵی حازردا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه پاراستنی كیانی سیاسیی باشووری كوردستان له‌سه‌روی ئه‌ركه‌كانی هه‌ر حیزبێكی سیاسیی له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانه. ئه‌م ئه‌زموونه به هی هه‌موو كوردستان ده‌زانین و پاراستنی به ئه‌ركی خۆمان و هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین. ئه‌م قه‌واره‌یه بمێنێته‌وه كورد له هه‌موو پارچه‌كانیدا به‌ره پێش ده‌روا و ئه‌گه‌ر تێكچێ جارێكی‌تر تاریكیی باڵ به سه‌ر هه‌موو كوردستاندا ده‌كێشێ و دۆخێكی وه‌ك ده‌یه‌ی 30 و كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 40ی سه‌ده‌ی بیستی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ كورد، رۆژگارێك له ساڵه‌كانی 1991 تا 2000 هێزی پێشمه‌ره‌گه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان له چالاكیی به‌رده‌وامدا بوو و یه‌كێك له هێزه هه‌ر چالاكه‌كان بوو. له ساڵه‌كانی 1997و1998 ته‌نیا و ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بوو له نێو قوڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌قه‌ی له تفه‌نگ ده‌هات و ئاره‌قه‌و خۆێنی له به‌ر ده‌چوو. به‌ڵام كاتێ كه مه‌سه‌له‌ی پاراستنی كیانی سیاسیی باشوری كوردستان هاته گۆڕێ، قوربانیمان به خۆمان دا‌و چالاكیی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌مان راگرت، هه‌ڵبه‌ت خه‌باتی ئێمه و ده‌ست بردنمان بۆ چه‌ك، هه‌روه‌ها هی PKKش له ئاكامی سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگی دوژمنانی كورد دا بووه. به‌ڵام مه‌سڵه‌حه‌تی گشتی كورد ئه‌وه ده‌خوازێ هه‌موومان ره‌چاوی بارودۆخی باشووری كوردستان بكه‌ین. هاوكات پیویسته خه‌لك و سه‌ركردایه‌تی باشوریش ئازاره‌كانی ئێمه له به‌رچاو بگرن و ئه‌و راستییه‌یان له به‌رچاو بێ كه ئه‌ركی هه‌موومان ئازدكردنی هه‌موو كورد و كوردستانه. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشوی سووپای پاسداران و كاندیدی ئێستای سه‌ركۆماری له ئێران سێ ساڵا به‌ر له‌ئێستا گووتوویه‌تی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان حیزبی دێموكرات و سووپای پاسداران، رێگا له به‌رده‌وامی چالاكی ئه‌و دو لایه‌نه دژ به یه‌كتری گیراوه، ئایا ڕاگرتنی چالاكیه‌كانی ئێوه‌و ئه‌وانیش له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پژاك زۆر جاران ئێوه‌و هێزه سیاسیه‌كانی تری خۆرهه‌ڵات به‌جۆری دیكه تۆمه‌تبار ده‌كات؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: بۆ مه‌سه‌له‌ی حیزبی دێموكرات باشتره له خۆیان بپرسن. به‌ڵام من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم حیزبی دیموكرات له‌گه‌ڵ " موحسین ره‌زایی" یان كۆماری ئیسلامی‌دا رێككه‌وتنێكی ئه‌و تۆی هه‌بووبێ، به‌ڵكو پێموایه، رێككه‌وتنێكی وا ئه‌گه‌ر بووبێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت یان لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان بووه. ئێمه ته‌نیاو ته‌نیا به بڕیار و ویستی خۆمان چالاكیی پێشمه‌رگه‌مان راگرتوه. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: حدكا‌و پاك، له‌دوا راگه‌یاندراوی هاوبه‌شتاندا ده‌ڵێن با هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ویست و داخوازه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام به‌شێكی زیاتری حزب و هێزه سیاسیه كوردیه‌كانی تری خۆرهه‌ڵات هه‌ر جۆره به‌شدارییه‌ك ته‌حریم ده‌كه‌ن؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا : له وڵات و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی دا به هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك حیزب و رێكخراوی سیاسییه‌وه، جیاوازی بیروڕا و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت دیار‌ده‌یه‌كی ئاساییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌سیاسیه‌كان بیانتوانیبا له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست رێككه‌ون، زۆر باشتر ده‌بوو. ئێستاش كه ئه‌و جیاوازییه له هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی له ئێران هه‌یه، نابێ ببێته هۆكاری ئاڵۆزیی نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و دوو سیاسه‌ته جیاوازه و ناڕه‌وایه هه‌ر لایه‌ك هێرش بكاته سه‌ر لایه‌كه‌ی دیكه. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: زۆرێك په‌یوه‌ندی نێوان حزب و هێزه كوردیه‌كان لێرو له‌وێ به لاواز‌و نا چالاك ده‌بینن، په‌یوه‌ندی ئێوه‌و ئه‌وانی هاوشێتان ( حزبه كوردیه‌كان ) له چ ئاستێكدان ؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پارتی ئازادیی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌سیاسییه‌كان باشه و كۆبوونه‌وه و ئاڵوگۆڕی بیرورامان به به‌رده‌وامیی پێكه‌وه هه‌یه و تا بشتوانیین پێوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به هێزتر ده‌كه‌ین. به‌ڵام هه‌بوونی پێوه‌ندیی و دوستایه‌تی مانای ئه‌وه نییه وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌ینه‌وه. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: ئه‌و كۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی له‌هه‌ولێر وا بریاره ببه‌سترێت، چه‌ن له ئاستی پێویستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه پیتان وایه كێشه‌و یه‌كریزی كوردان ده‌باته پێش و له چاره‌سه‌ری نزیك ده‌كاته‌وه؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له كۆنگره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نابێ له ئاستی ماقوڵ ده‌ربچێ. ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌توانێ هه‌نگاوێكی باش بێ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی كوردستان له یه‌كتر. به‌ڵام نابێ چاوه‌رێی ئه‌وه بین به‌و ته‌نیا یه‌ك كۆنگره‌یه حیزبه‌كانی ناو هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان به خێرایی به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه و هاوكاریی بڕۆن. به‌ڵام بێگومان ده‌توانێ له ده‌سپێكی قۆناخێكی وادا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت. ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: چۆن له‌هه‌ڵوێسته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن؟.. حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ررۆكێكی شایسته‌یه و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی حه‌كیمانه، جه‌سوورانه و دڵسۆزانه‌یه‌و جێێ متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه. هه‌ر بۆیه‌ش كاندیدای هاوبه‌شی هه‌ر دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریـمی كوردستان. پرۆفایل: حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا: ساڵی 1966 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌یزوڵڵابه‌گی موكریان له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوواناوه‌ندیی له شاری بۆكان بووه، له سه‌رده‌می راپه‌ڕینی دژی پاشایه‌تی كه زۆر لاو بووه ڕووی له خه‌باتی سیاسیی كردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه 3 ساڵ له زیندانی كۆماری ئیسلامی‌دا بووه، له 20 مایسی 1991 دا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی شۆرشگێرانی گه‌لی كوردستان بووه، پاش تێرۆری ( سه‌عید یه‌زدانپه‌نا )دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و یه‌كێتییه له 19.9.1991 دا، تاوه‌كوو كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی ئازادیی كوردستان (یه‌كێتی شۆڕشگێرانی كوردستانی پێشوو) سكرتێری گشتیی ئه‌و ڕێكخراوه بووه، ساڵی 2006 له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی ئازادیی كوردستاندا به جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دوو برای به‌ناوه‌كانی ڕه‌شید و سه‌عید یه‌زدانپه‌نا له رێگای رزگاریی كوردستاندا شه‌هید بووه، ساڵی 2008 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوسی له زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به پله‌ی باش و له ده كه‌سی یه‌كه‌مدا وه‌رگرتووه.
|
نووسینی| کوردستانی گەورە |2009/6/8|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
|
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |