شنه‌بای گۆڕان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵیکردوه. ئیتر نه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن وه‌ک رابردوو حوکم بکه‌ن و نه خه‌ڵکیش وه‌ک رابردووی قبووڵ ده‌کا. به‌ڵام شنه با ئاسا، گۆڕانکارییه‌کان ئارام و له سه‌ره‌خۆن. ئه‌م گۆڕانه دابڕاو له رابردووی هیچ لایه‌ک نییه. نه له رابردووی خه‌بات و قوربانییدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دابڕاوه و نه له سه‌رنه‌که‌وتنی 30 ساڵ زه‌بر و زه‌نگ و داپڵوسینی کۆماری ئیسلامی.
پێشه‌کیی:
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئێران، ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته‌یه که ئه‌م گۆڕانه له هه‌ر دوو لای جه‌مسه‌ره‌که‌وه خۆ ده‌ربخه‌ن.
ناتوانین پێشبینی بکه‌ین که به‌م تۆزه گۆڕانه له که‌شوهه‌وای سیاسیی، له داهاتوودا چی روو ده‌دا. ده‌کرێ ئه‌م ره‌وته به‌ره‌وپێش بڕوا و په‌ره‌ی زیاتر بستێنێ، هه‌ر وه‌ها ده‌کرێ پچه‌قێ و ته‌نانه‌ت له پرۆسه‌یه‌کدا بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه. له پێناو قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێ که له پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ کورد هه‌ڵکه‌وتووه، ئه‌م چه‌ن خاڵه‌ی خواره‌وه بۆ ورد بوونه‌وه و گفتوگۆی نێوان خۆمان، رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌مه روو: 1- کام ئێستراتیژیی له هه‌ڵبژاردندا؟ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مه‌یدانێکی نه‌به‌رده. نه‌به‌ردی نێوان کورد و دۆژمنی داگیرکه‌ری به شێوه‌ی ئارام و له رێگای سنووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه. ئیستراتیژی خۆ به‌ستنه‌وه به قۆڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی به ریفۆرمخوازه‌کانیشه‌وه ئیستراتیژییه‌کی مه‌ترسیداره و بۆ کورد شکستی به دواوه ده‌بێ نه‌ک سه‌رکه‌وتن. هه‌ر کام له قۆڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ر له هه‌ر چتێ کاریان به هێز کردنی پێگه‌ی خۆیان و ده‌سکه‌وتی" جناحی" یه. ئیستراتیژی دروست له‌م نه‌به‌رده‌دا، پێداگرتن له سه‌ر داخوازه ره‌وا و مومکینه‌کانی کورد و به هێز کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایتییه‌یه که بۆ وه‌ده‌سهێنانی ئه‌م داخوازانه وه جووڵه که‌وتووه. سیاسه‌تی ته‌حریم یان به‌شداری و ده‌نگدان به هه‌ر کاندیدێک پێویسته تابعی ئه‌م ئیستراتیژیه بێت. 2- کاندیداکان له نێو ئیستراتیژی کورد دا سیاسه‌تی مه‌رجدار کردنی ده‌نگدان به چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی کاندیداکان له ماف و ئازادییه‌کانی کورد عه‌قڵانیترین هه‌ڵوێستی گرووپه‌کان و چالاکه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانی ناوخۆی وڵات و دوو حیزبه‌که‌یه. بۆیه پشتیوانی له به‌رنامه‌ی مه‌هدی که‌روبی و بڕیاری ده‌نگدان به ناو براو، به مانای خۆ به‌ستنه‌وه به نابراو و باڵه‌که‌ی و تێوه‌گلان له کێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی رێژیم‌دا نییه. به‌ڵکوو مامه‌ڵه‌یه‌کی دروستی سیاسییه. به‌ڵام به داخه‌وه له‌م به‌ستێن و ده‌رفه‌ته‌شدا ده‌نگده‌رانی کورد نایه‌کگرتوو ده‌رکه‌وتوون. دابه‌شبوونی لایه‌نگرانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به سه‌ر دوو کاندیدای ریفۆرمخوازدا، زه‌برێکی گه‌وره له که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته ده‌وه‌شێنێ. ئه‌وانه‌ی وا بڕیاریان داوه ده‌نگ به میر حسین مو‌سه‌وی بده‌ن، که‌وتوونه‌ته ناو ململانێی باڵه‌کانی رێژیم و ئیستراتیژی سه‌ربه‌خۆی کورد تاقیب ناکه‌ن.چونکه جیاوازیی نێوان به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو کاندیدایه سه‌باره‌ت به ماف وئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران زۆر روونه. ئیستراتیژی سه‌ربه‌خۆی کورد وا ده‌خوازێ که له‌م نه‌به‌رده دا که له‌و گۆڕه‌پانه به‌رته‌سه‌که‌دا له گۆرێدایه، هه‌ر که‌سێک زیاتر دان به ماف و ئازادییه‌کانی کورددا بنێ، کورد ده‌نگ به‌و بدا، نه‌ک به حوکمی خۆ تێکه‌ڵ کردن له گه‌ڵ ململانێی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات. 3- یه‌کێتی هه‌ڵوێست له باکووره‌وه تا باشوور پرسی هه‌ڵبژاردن و پێوه‌ری ده‌نگدان به کاندیداکان، باکوور و باشوری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی پێکه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه. له 30 ساڵی رابردوودا که‌م مه‌سه‌له‌ی وا هه‌بووه که به‌م راده‌یه نزیکی و هاو هه‌ڵوێستی له نێوان رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوور و باشوری رۆژه‌هه‌ڵاتی پێکهێنابێ. ئێستا ماکۆیی و ئه‌یوانی سه‌هله، به‌ڵکوو که‌لهوڕ و لوڕ و له‌ک و کورد له‌م نه‌به‌رده‌دا پاڵیان وێک داوه. ئه‌مه رووداوێکی گرینگ و جێی بایه‌خه. ئه‌م هاوده‌نگییه ده‌بێ به هێز بکرێ و ببێته ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ به هێزکردنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی نێوان رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆ نه‌به‌رده‌کانی داهاتوو کورد به هێزێکی پتره‌وه بێته گۆڕه‌پانی ململانێکانه‌وه. 4- پێکهێنانی حیزب و به‌شداریی سیاسیی پروسه‌ی هه‌ڵبژاردن و فاکته‌ره پێوه‌ندیداره‌کانی، که‌شوهه‌وایه‌کی سیاسی باشی پێکهێناوه. ئه‌م که‌شوهه‌وایه نه دیاریی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامییه و نه هیچکام له باڵه‌کانی. به‌ڵکوو ئاکامی خه‌بات و خۆڕاگری خه‌ڵک و کۆڵنه‌دانیانه. ئه‌وه رێبه‌ری کۆماری ئیسلامییه که باس له‌وه ده‌کا " تنوع قومی" ده‌رفه‌ته نه‌ک هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کاندیده‌کانیانن ناچار بوون به‌شێک له داخوازه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌نه به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان. بۆ پاراستنی ئه‌م که‌شوهه‌وایه و بۆ به‌شداری سیاسی کورد و ده‌ور گێڕانی باشتر له ده‌رفه‌ته‌کانی داهاتوودا، زه‌روره‌تی دامه‌زراندنی حیزبێکی سیاسیی قانوونی کوردی گه‌یوه. گرووپ و که‌سایه‌تییه‌کانی کورد له ناوخۆی وڵات پێویسته وه‌ڵامی به وه‌خت به‌م زه‌روره‌ته بده‌نه‌وه. ئێستا کاتێکی باشه که کاندیدا ریفورمخوزه‌کان به تایبه‌تیش که‌روبی بخرێته ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی ئه‌وه بدا رێگری له پێکهاتنی حیزبێکی کوردی قانوونی نه‌کا. ئێستا و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌کرێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له کوردستان ئیمزا کۆ بکرێته‌وه. حیزبێکی وا نابێ سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و هیچکام له باڵه‌کانی رێژیم بێت. هه‌روه‌ها نابێ هیچ پێوه‌ندییه‌کی نهێنی له گه‌ڵ دام و ده‌زگا سیخورییه‌کان هه‌بێ. هاوکات نابێ له لایان هیزه سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه بۆ هه‌ڵوێستی رادیکاڵ و توند بخرێته ژێر گوشاره‌وه. ئه‌م حیزبه ده‌بێ ده‌رفه‌ته قانوونییه‌کان به‌کار بێنێ و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکا. حیزبێکی ئه‌وتۆ نابێ خۆی به ئاڵتڕناتیوی هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان دابنێ، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌ر دوو لامان ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بین. 5- هێزه سیاسیه‌کان له نێوان ته‌حریم و به‌شداریی دا هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌مجاره‌ش له مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگدا نه‌یانتوانی پێکه‌وه وتوێژێکی بنیاتنه‌رانه بکه‌ن و له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش ساخ بنه‌وه. بۆیه به سه‌ر دوو هه‌ڵوێستی دژ به یه‌کدا له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌نه، دابه‌ش بوون. له وڵاتێک و له نێو بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی دا که پۆلێک حیزب و رێکخراوی سیاسی جیاوازی تێدا بێ، ئه‌م جیاوازییه له هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت دیارده‌یه‌کی سه‌یر و نامۆ نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازییه له هه‌ڵوێست له سه‌ر بابه‌تێکی دیار و سنووردار که دێت و تێده‌په‌ڕێ و هیچکامیشیان سنووری نێوان دۆست و دوژمنی کوردیان نه‌شێواندوه، ببێته هۆکار یان بیانوویه‌ک بۆ دژایه‌تیکردنی یه‌کتر و دوژمنایه‌تی نانه‌وه، نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته نێوخۆییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد ناگه‌یه‌نێ به‌ڵکوو ئاڵۆزتری ده‌کا. له ماوه‌ی رابردوو دا له هێندێک ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر لایه‌نگرانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن که ئه‌مه نه به قازانجی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه و نه به قازانجی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌که‌یه‌تی. با هه‌ر لایه‌ک بانگه‌شه بۆ هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی بکا و له هێرش کردنه سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ری خۆ ببوێرێ. 13 جۆزه‌ردانی2709 3ژووئه‌نی2009
|
نووسینی| کوردستانی گەورە |2009/6/7|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
|
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |