بۆرۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت: ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنه‌وه ده‌قی وڵامی حسین یه‌زدانپه‌ناه جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) به‌کۆمه‌ڵێک پرسیاری پێوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له ئێران که بۆرۆژهه‌ڵات وه‌ک ته‌وه‌ره‌یه‌ک بۆ باس و لێدوان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و چالاکی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردبوو.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین له به‌هاری داهاتوودا خولی ده‌هه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێ. وه‌ک چالاکێکی سیاسی چۆن ده‌ڕوانیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و ئاکامه‌که‌ی؟ پێتوایه سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئێران له کام ته‌یف ده‌بێ؟
وه‌ڵام: زه‌حمه‌ته ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشبینی بکرێ. به‌ڵام وه‌ک له کاندیداکان دیاره روونه که هه‌ر کام له‌وان سه‌ر به چ باڵێکی ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به باڵی بڕیار بده‌ستی رێژیمه‌وه هه‌یه تێده‌کۆشێ و هه‌موو که‌ره‌سته و رێگاکان به کار دێنێ که ئه‌و هه‌ڵبژاردنه که خۆی نادێمۆکراتیک رێکخراوه، به‌رته‌سکتر بکات و له ریزی کاندیداکان، ئه‌وه‌ی جێی په‌سندی " ولی فقیه" هه‌ڵبژێردرێ که ئه‌ویش ئه‌حمه‌دی نژاده. به‌ڵام محسن ره‌زاییش وه‌ک سوپاپی ئیتمینان نێردراوه‌ته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی " ئوسوڵگه‌رایانی ره‌خنه‌گر" بۆ خۆی به‌رێ و نه‌درێته دوو کادیداکه‌ی دیکه.
رۆڵی سه‌رکۆمار به گشتی له کۆماری ئیسلامی ئێران دا چییه؟ ئه‌وه تا چه‌ند راسته که ئه‌و پۆسته ته‌نیا پۆستێکی ئیجرایی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نییه؟
وه‌ڵام: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا له ده‌ست خامنه‌یی رێبه‌ر و ولی فقیه دایه. بێجگه له‌و ده‌سه‌ڵاته زۆر و گشتگیره‌ی که به پێی قانوونی بنه‌ڕه‌تی بۆ ره‌هبه‌ر دیاری کراوه، جه‌نابیان ده‌توانن که‌ی پێیباش بوو" حوکمی حکومه‌تی" به کار بێنێ و په‌کی هه‌موو شت بخا. بۆیه پۆستی سه‌رۆک کۆماری له راستیدا به‌ڕێووه‌به‌رییه. به‌ڵام به‌سته به‌وه‌ی که ئه‌و سه‌رکۆماره کێیه و به‌سته به‌وه‌ی که‌شوهه‌وای سیاسی کۆمه‌ڵگا چۆنه و ناکۆکیی باڵه‌کانی رێژیم له چ ئاستێکدایه و دۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی چۆن هه‌ڵکه‌وتوه،سه‌رکۆمار ده‌توانێ ده‌وری خۆشی هه‌بێت. خاته‌می نموونه‌یه‌که بۆ ئه‌م حاڵه‌ته به هه‌موو بێ جورئه‌تی و بێ به‌ڵێنییه‌کیشی که به ده‌نگده‌رانی دا بوو.
رۆڵی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆ ده‌وره‌ی رابردوودا چی بووه؟
وه‌ڵام: هه‌ر ده‌وره‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بووه و به پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه کورد رۆڵی گێڕاوه. به‌ڵام شتێ که دیار و روون بووه ئه‌ویه که کورد به هه‌ر جۆرێ بۆی کراوه وه‌ڵامی نای به ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی رێژیم داوه‌ته‌وه. یان به‌شداریی که‌می کردوه یان ده‌نگی به کاندیدێک داوه که هی باڵی بڕیار به‌ده‌ست واته " ولی فقیه" نه‌بووه و رکبه‌ره‌که‌ی بووه.
ده‌سکه‌وتی سیاسه‌تی ته‌حریم که له ماوه‌ی نۆ ده‌وره‌ی رابردوودا له لایه‌ن حیزبه کوردیه‌کانه‌وه په‌یره‌و کراوه، چی بووه؟
وه‌ڵام: سیاسه‌تی ته‌حریم خۆی هه‌ڵوێستێکی سیاسییه. حیزبه‌کان کارێکی باشیان کردوه هه‌ڵبژاردنێکیان ته‌حریمکردوه که هه‌ر له بناغه‌را نادێموکراتیی بووه و پاشانیش هیچ کاندیدێکیان هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌گه‌ر لاواز و که‌میش بووبێ بۆ مافه‌کانی کورد پێنه‌بووه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوودا به ڕای تۆ کورد ده‌بێ چ هه‌ڵوێستێکی هه‌بێ و چی بکا؟
وه‌ڵام: ئێمه بۆ بڕیاردان له سه‌ر هه‌ڵوێستی کورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، له سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌مه‌وه به‌ره‌و سه‌رنجێکی تایبه‌ت به پروسه و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندییدار به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه رۆیشتووین.3 مانگ له‌مه‌و به‌ر کاتێ دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ته‌شریفیان هێنا بوو، عه‌رزمان کردن که ئه‌گه‌ر تۆزقاڵه رووناکاییه‌ک له کاندیدێک شک به‌رین سه‌باره‌ت به مافه‌کانی کورد، یان ئه‌گه‌ر بزانین گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کاندیداکان کێن و چ ده‌ڵێن ببێته مه‌یدانی خۆ پیشاندانی مه‌ده‌نیی کورد بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ویستی ناوه‌ندی بڕیار به‌ده‌ستی رێژیم ئه‌وه سیاسه‌تی ته‌حریم ناگرینه به‌ر به‌ڵکوو پێمان باشه کورد یارییه‌که به قازانجی خۆی خۆش بکا و خۆی تێوه‌ردا. له تازه‌ترین دیداریشمان له گه‌ڵ به‌رێز کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی و ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕدا له 8مایس دا هه‌ر ئه‌م خاڵه‌مان باس کرده‌وه و به‌رێزیشیان پێیان باش بوو. دیاره ئه‌و گفتوگۆیانه پێش هه‌ڵوێسته‌که‌ی مه‌هدی که‌ڕوبی بوون.
بۆیه هه‌ر چه‌نده تا ئێستا پروسه‌ی هه‌ڵوێست گرتن و سیاسه‌ت سازییمان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی راگه‌یندراوی مه‌هه‌دی که‌ڕوبی ئێمه‌ی به ئاراسته‌یه‌کدا بردوه که بڵێم: به سه‌رنجدان به‌وه‌ی یه‌ک له کاندیداکان به هه‌ر هۆکارێک بووبێ، دانی به به‌شێک له مافه‌کانی کورد دا ناوه و ده‌نگی خه‌باتی کوردی بیستووه و به‌رنامه‌یه‌کی هه‌ر چه‌ند کرچ و کاڵی بۆ دابینکردنی به‌شێک له مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به زمانی تایبه‌ت به خۆی راگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر کورد به‌شداری بکا و ده‌نگێکی باش به‌و کاندیده واته مه‌هدی که‌ڕوبی بدا، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئایا که‌ڕوبی ده‌یباته‌وه یان نا و ئایا که‌ڕوبی پاش هه‌ڵبژێرانی توانای عه‌مه‌لی کردنی به‌ڵێنه‌کانی هه‌یه یا نا، ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حاکم و نا گوتن به ره‌هبه‌ر و "ولایت مطلقه‌فقیه"ه.
ئایا به‌شداریی کورد له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌توانێ هیچ قازانجێکی هه‌بێ؟
وه‌ڵام: ئێوه هه‌ڵوێستی پارتی ئازادیی کوردستان له سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد باش ده‌زانن. به بڕوای ئێمه هیچ شتێ جگه له به ده‌وڵه‌تبوون، پرسی کورد به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر ناکا. رێگا چاره‌کانی فیدڕالی و شکڵ و شێوازه‌کانیتر هه‌مووی کاتیین و به‌ندن به هاوسه‌نگی هێزه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه له ئاستی ستراتیژییدایه. ئێمه سیاسه‌ت ده‌که‌ین. سیاسه‌ت وه‌ڵامی دیار و روونه به شته دیاره‌کان.
دیاره هه‌ر بڕیار و هه‌نگاوێک له به‌ستێنێکی ته‌نگ و به‌رته‌سک دا لایه‌نی موسبه‌ت و مه‌نفی خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دابه‌شدار بێ و ده‌نگ به که‌ڕوبی بدا ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی ده‌بێ:
1- پێش هه‌ر که‌س و هه‌ر شتێ که‌ڕوبی لێی حاڵی ده‌بێ که کورد ده‌نگی به شه‌خسی ئه‌و نه‌داوه و ده‌نگی به به‌رنامه‌یه‌ک داوه که باس له به‌شێک له‌و زووڵم و زۆرانه ده‌کا که له 30 ساڵی رابردوودا ئه‌و رێژیمه له کوردی کردوه و نه‌شیویستوه ده‌نگی لێوه ده‌ربێ. له‌م حاڵه‌تدا خۆ ئه‌وه کورد نییه وه‌دوای که‌ڕوبی که‌وتوه. ئه‌وه که‌ڕوبییه وه‌دوای کورد که‌وتووه.
2- باسی مافه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانیتر (که دیاره که‌ڕوبی و میروسێن و خامنه‌یی وره‌زا په‌هله‌وی و داریوش هومایون و نووریزاده" به ئه‌قوام" ناویان ده‌به‌ن) له لایان که‌سانێکه‌وه که تا ئێستا خۆیان حاشایان لێ کردووه و به‌شداری سه‌رکوتی بوون، له ناوه‌ندی شاره‌کان و له رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆی وڵات‌دا، وروژاوه. به‌شداری کورد و ده‌نگدانی به که‌سێک که له چاو کاندیداکانیتر زیاتر بایه‌خی به‌م پرسه داوه، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌یوروژێنێ و ده‌بێته ماڵ له سه‌ر هه‌موو لایه‌کیان و ئه‌م باسه ئیتر ته‌نانه‌ت له نیو خۆدی رێژیم‌دا بۆ شاردنه‌وه و کپ کردنه‌وه نابێ.
3- خامنه‌یی له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ هێندێک له شاره‌کانی کوردستان، چه‌ند جارێک به ئاماژه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کورد ده‌نگ به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بدا،به بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناوی بێنێ. که واته ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کاندیدی ده‌سه‌ڵاتی حاکمه. ده‌نگدان به رکبه‌ری ئه‌و، رکه‌به‌رێک که باس له مافه‌کانی کورد ده‌کا، ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی کۆماری ئیسلامی و سوور بوون له سه‌ر مافه‌کانی خۆمانه.
4- ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا به قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێ سه‌رفینه‌زه‌ر له‌وه‌ی که ئایا که‌ڕوبی ده‌یباته‌وه یان ئه‌گه‌ر بردیه‌وه عه‌مه‌ل به به‌رنامه‌که‌ی ده‌کا. کورد له رێگای ده‌نگه‌وه له‌و چوارچێوه ته‌نگ و به‌رته‌سک و تێلبه‌ندکراوه‌ش به جیهانی نیشان ده‌دا که به هه‌موو وه‌سیله‌یه‌ک وه‌دوای ماف و ئازادییه‌کانی خۆی که‌وتوه و سیاسه‌تی تا ئێستای کۆماری ئیسلامی به " ده‌نگ" ره‌ت ده‌کاته‌وه و له هه‌موو که‌سیش زیاتر ئاشتی و ئارامی و دێموکراسی پێخۆشتره.
دوا وته بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز
به داخه‌وه که ئه‌مجاره‌ش له‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره سیاسییه‌دا، حیزبه‌کان نه‌یانتوانی به پێی پێویست ئاڵوگۆڕی بیروڕا پێکه‌وه بکه‌ن و هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش گه‌ڵاڵي بکه‌ن.

|
نووسینی| کوردستانی گەورە |2009/6/7|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
|
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |