له واشینگتۆنی پێته‌ختی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ژماره‌یه‌ک له داموده‌زگا و ناوه‌نده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، پێشوازییان له جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد. له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا و له میانه‌ی سه‌ردانێکی فه‌رمیی دا بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به یاوه‌ریی به‌ڕێز زاگرۆس یه‌زدانپه‌نا نوێنه‌ری PAK له‌و وڵاته، زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگا و ناوه‌ندانه بۆ رێکخرا. له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه‌دا بابه‌ته‌کانی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا باس و وت‌ووێژیان له‌سه‌ر کراوه. شاندیPAK له لایان خۆیه‌وه، له سه‌رجه‌م دیدار و وتووێژه‌کاندا له‌سه‌ر پێویستیی درێژه‌پێدانی گۆڕانکاریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاڵووگۆر له ئێران، مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دۆستایه‌تی نێوان کورد و ئه‌مریکا پێی داگرتووه. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، جێگری سه‌رۆکی PAK به یاوه‌ریی نوێنه‌ری PAK له ئه‌مریکا و هه‌ڤاڵ بێهزاد یه‌زدانپه‌نا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رێکخستنی PAK له‌و وڵاته، له چه‌ند رێوره‌سمێکدا به‌شدارییان کرد و سه‌ردانی باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کرد. له لایه‌کی دیکه‌وه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان پێشوازییان کرد له شانده‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان له ئه‌مریکا؛ له‌وانه: ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران / کۆمیته‌ی ئه‌مریکاـ پارتی دێموکراتی کوردستان / لقی 7ـ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان / کۆمیته‌ی رێکخستنی ئه‌مریکاـ حیزبی دێموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی ئه‌مریکا له‌و دیدار و چاوپێکه‌وتنانه‌دا، وێڕای باس له کۆمه‌ڵێک بابه‌تی سیاسیی، له‌سه‌ر هاوکاریی نێوان هێزه کوردستانییه‌کان و ره‌وه‌ندی کورد له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، بیروڕا ئاڵووگۆر کراوه. شاندی PAK هه‌روه‌ها پێشوازیی کرد و له به‌رێز "که‌ریم عه‌بدیان" نوێنه‌ری حیزبی هاوبه‌ستی دیمۆکراتیکی ئه‌هواز و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆستانه‌دا بارودۆخی ئێران و پرسی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له‌و وڵاته تاوتۆێ کرا و هه‌ر دوولا پێیان له‌سه‌ر به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ داگرته‌وه. پێشوازی و سه‌ردان و دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیی کوردی نیشته‌جێی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن، به‌شێکی دیکه له گه‌شته‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی PAK و شاندی یاوه‌ری بوو. پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن17 خاکه‌لێوه‌ی 2708 5 ئاوریلی 2008
|
نووسینی| کوردستانی گەورە |2008/5/21|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
|
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |